شبكة لالش الاعلامية

وه‌زاره‌تا كاره‌بێ : بۆ ماوێ 48 ده‌مژمێران رێژه‌یا به‌رهه‌مئینانا كاره‌بێ دێ كێمبیت

وه‌زاره‌تا كاره‌بێ : بۆ ماوێ 48 ده‌مژمێران رێژه‌یا به‌رهه‌مئینانا كاره‌بێ دێ كێمبیت

K24 – هەولێر:

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە رۆژانی 27-29ـی ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26ـی تشرینی یەکەمی 2023)، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی پڕۆسەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە رۆژانی 27-29ـی ئەم مانگە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەی پرۆسەکەدا، بڕی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ 250 پێ سێجا کەم دەبێتە و بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە رێژەی 750 مێگاوات دادەبەزێت.

ئاماژەی بەوەشکراوە، وەزارەتی کارەبا هەوڵ دەدات لەو دوو رۆژەدا، کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی کارەبا لەسەر ماوەکانی پێدانی کارەبا کەمتر بێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئيرۆ55 سال ب سه‌ر شۆره‌شا ئه‌یلول دا ده‌رباز بوون

Lalish Duhok

ئينانا مريشك وبه‌رهه‌مێن بالندان ژ چه‌ندين وه‌لاتان بۆ كوردستانێ دهێته‌ قه‌ده‌غه‌كرن

Lalish Duhok

دانه‌گاز: دكارين ژ گازا كوردستانێ پێتڤيا هه‌موو نه‌مسا دابین بكه‌ین

Lalish Duhok