شبكة لالش الاعلامية

ئامانج ره‌حیم: دیار نینه‌ به‌غدا ژ ‌هنارتنا دراڤى به‌رده‌وام بت یان نه‌

ئامانج ره‌حیم: دیار نینه‌ به‌غدا ژ ‌هنارتنا دراڤى به‌رده‌وام بت یان نه‌
باسنيوز:
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد بۆ بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان دەبێ چاوخشانەوە بە وردبینییەکانی شایستەی دارایی لە یاسای بوودجەی ٢٠١٨ی عێراقدا بکرێت.

د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بانکی ناوەندی بە نووسراوی ژماره‌ 1638 لە 19/ 3/ 2018 بڕیاری داوە بە خەرجکردنی بڕی317 ملیار و 540 ملیۆن و 465 هەزار دینار، بۆ شایستەی دارایی گشت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەشەوە”.

ڕوونیشی کردەوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە دەبێت چاوخشاندنەوە بەو شایستە داراییە تەرخانکراوەی بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2018 دانراوە بکرێت، چونکە ئەو پارانەی بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان دانراون، بەشی هەموو مووچەخۆران ناکات تا بەتەواوی مووچەکانیان وەربگرن”.

ئاماژه‌ى بۆ ئەوە کرد، کە دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئایا هەرێمی کوردستان لەو نەوتەی ڕاستەوخۆ هەناردەی دەکات چەندی دەست دەکەوێت؟، ئەو داهاتەی لەبەر دەستیەتی چەندە؟، بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو پارەیەی بەغدا تێكه‌ڵی بکات و پێکەوە مووچەی پێ بدات، گوتیشی: “وەزارەتی دارایی گوتوویەتی بەبێ پاشەکەوت پێویستمان بە 900 ملیار دینارە تا وەک ساڵی ۲۰۱۳ مووچەی پێ بدەین”.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ئایا حكوومه‌تاى به‌غدا مانگانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ئامنج ڕەحیم گوتی: “دیار نییە و نازانرێت، چونکە تا ئێستا یاسای بوودجەی ۲۰۱۸ی عێراق نەکەوتووتە بواری جێبەجێکردنە، لە کاتێکدا بەپێی دەستوور هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی شایستەی دارایی خۆی پێ بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنی عێراقی دەڵێن شایسته‌ داراییەكانى هەرێمی کوردستان بۆ مووچەخۆران بریتییە لە 317 ملیار کە پیشمەرگەشی تێدایە، ئەگەر ئەوان بەردەوام بڵێن ئەمە شایسته‌ى مووچەخۆرانە، ئەوا بێگومان هەرێم ناتوانێ مووچەی ته‌واو بدات، تەنیا لە حاڵەتێکدا نەبێ، ئەویش (ساف)ی ئەو داهاتەی لە هەناردەی ڕاستەوخۆی نەوت بۆ دەمێنێتەوە بەشی ئەوە بکات”.

لەبارەی ڕازیبوونی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی ئەو 317 ملیار دینارە د. ئامانج ڕەحیم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: “ئەمێنێتەوە دوای ئەوەی ئەبێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری دارایی و ئابووری بکرێت، بۆ خستنەڕووی ئەگەرەکان و بڕیارەکان”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەت داخوازا دامەزراندنا چار هەزار كەسان دكن

Lalish Duhok

وەزارەتا خووندنا بلند و ڤه‌كۆلينێن زانستى يا حکومەتا هەرێمێ داوى ده‌م بۆ پرکرنا فۆرما زانکۆلاین راگەهاند

Lalish Duhok

چه‌كدارانی “خه‌لیفه‌” به‌ جلی ژنانه‌وه‌ راده‌كه‌ن

Lalish Duhok