تاڵه‌بانی، پیلانه‌كا به‌غدا
ئاشكه‌را دكت
کەرکووک-KDP.info-
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، پیلانێكی حکوومەتی به‌غدا ئاشكرا ده‌كات كه، ده‌یه‌وێ دیمۆگرافیای به‌غدا و ناوچەکانی دیکە بگۆڕێ و پێكهاته‌ی سوننەکان رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات.
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک(رێبوار تاڵەبانی)، رایگەیاند، “ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک مۆڵەتی مانگێكی داوە بە حکوومەتی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئاوارەکانی سنووری کەرکووک، ئەوانەی ناوچەکانیان ئازاد کراون بگەڕێندرێنەوە؛ ئاواره‌كانی تکریت گەڕاونەتەوە، بەڵام هێشتا ئاواره‌كانی سنووری دیالە نەگەڕێندراونەتەوە.”
(رێبوار تاڵەبانی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكرای كرد، ”سیاسیەتی حکوومەتی عێراق ئەوەیە، بەغدا و شوێنەکانی دیکە بکەنە شیعەنشین و سوننەکانیش رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکەن؛ ئەمە پیلانێکە و دایانناوە، هه‌ربۆیه رێ بە ئاوارە سوننەكان نادەن بگەڕێنەوە ناوچه‌کانی خۆیان.”
(تاڵه‌بانی) جه‌ختی كرده‌وه، ”ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه مانگێكه و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان دیاری كراوه، تایبه‌ت ئەوانەی سنووری دیالە كه نەگەڕاونەتەوە، ھێزە ئەمنییەکان ئاگاداریان کردوونه‌ته‌وە كه پێویستە بگەڕێنەوە ناوچه‌كانی خۆیان.”
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نایشارێته‌وه كه، ئاوارەکانی دیالە دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچه‌كانیان و سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان، بەڵام پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە كه شیعەمه‌زه‌بن، ئاسانکارییان بۆ ناکەن و رێ بە گەڕانەوەیان نادەن؛ ئه‌مه مه‌ترسیی پیلانه‌كه‌ی به‌غدایه.”
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (تاڵه‌بانی) مه‌ترسی هه‌رئه‌وه نییه كه حكوومه‌تی عێراق، به‌غدا ناوچه‌گه‌لی سوننه‌كان بكا به هیی شیعه‌كان، مه‌ترسییه‌كه ئه‌وه‌یه كه، هه‌وڵه‌كانی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای كه‌ركووك و ناوچه‌گه‌لی هه‌رێمی كوردستانیش له ئارادایه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
