شبكة لالش الاعلامية

هێزێن هه‌ڤپەیمانێن ناتۆ گەهشتنە عێراقێ

هێزێن هه‌ڤپەیمانێن ناتۆ گەهشتنە عێراقێ

وشه‌:

عیماد یۆخنا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات كە هێزەكانی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەكردەنی گەیشتوونەتە عێراق و ئەوان ئێستە مەشق بە هێزە تەناهییەكانی عێراق دەدەن.

یۆخنا لەو بارەوە رای گەیاند كە حكوومەتی عێراق بەفەرمی داوای لە هاوپەیمانی ناتۆ كردووە بە رەوانەكردنی هێزەكانی بۆ ناو خاكی عێراق بە مەبەستی راهێنانكردن بە هێزە تەناهییەكان و پێشكەشكردنی راوێژی سەربازی.

زیاتر گوتی، بەر لە هەفتەیەك تیمێكی هاوپەیمانی ناتۆ گەیشتوونەتە بەغدای پایەتەخت و دەستیان بە ئەركەكانیان كردووە بۆ راهێنان بە هێزە تەناهییەكانی لە ناو كۆلێژی سەربازی و چەند بنكەیەكی ئەمەریكایی و بەپێی رێككەوتنن لەگەڵ حكوومەتی عێراق و روونی كردەوە كە رێككەوتننەكە ماوەی دیاری نەكردووە كە ئاخۆ ئەو هێزان تا چەند لە عێراق دەمێننەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رۆڵێكی گەورەی بینی لە پاڵپشتیكردنی هێزەكانی عێراق لە جەنگ لە دژی داعش و ئەوان بە چەك و پاڵپشتی ئاسمانی و تۆپخانە و یارمەتی لۆجیستی یارمەتی عێراقیان دا بێجگە لە مەشق و راوێژی سەربازی.

ماوەیەك بەر لە ئێستە ئێران لە رێگەی گرووپەكانی حەشدی شەعبی و پەرلەمانتارانی شیعەی نزیك لە خۆی لەناو پەرلەمانی عێراق داوایان لە حكوومەتی عێراق كرد كە وادەیەك بۆ پاشەكشەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمەریكایی لە عێراق دیاری بكات، ئەوەی كە حكوومەتی عێراق رای گەیاند كە هێشتە عێراق پێویستی بە پاڵپشتیی هاوپەیمانانە و چاودێرانیش پێیان وایە كە گۆڕینی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان بە هێزەكانی ناتۆ یەكێكە لە رێگەچارە قبووڵكراوەكانی مانەوەی ئەو هێزانە لەسەر خاكی عێراق، بەتایبەتی لە سایەی دەسەڵاتی فرەوانی ئێران لەناو عێراق.

سەرچاوە: مەعلوومە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئیران هەولددەت هێلا شەمەندەفرێ بۆ هەرێما کوردستانێ رابکێشیت

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا كۆچ: زێده‌تر ژ 10 هه‌زار كه‌سى ل به‌شیێ راستیێ موسلێ و به‌عاج و قه‌یره‌وان ئاواره‌ بوون

Lalish Duhok

هه‌رسێ سه‌رۆكاتیێن هه‌رێمێ: رێكارێن سه‌ربازی ب چ شێوه‌یه‌كی ئاریشان چاره‌ ناكه‌ت

Lalish Duhok