شبكة لالش الاعلامية

رۆنكرن دەربارەی بێنڤه‌دانا فەرمانبەران دئێته‌ دان

رۆنكرن دەربارەی بێنڤه‌دانا فەرمانبەران دئێته‌ دان
باسنيوز:

بەرپرسێکی کاروباری مەسیحییەکان ئاشکرای دەکات، کە 1ی نیسان تەنیا بۆ فەرمانبەرانی مەسیحی پشووی فەرمییە.

خالید جەمال ئەلبێرت، بەرێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، 1ی نیسانی ھەموو ساڵێک، بۆ فەرمانبەرانی ئاشووری و مەسیحی لە ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە”.

گوتیشی: “ڕۆژی یەکی نیسان کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە، جەژنی (ئەکیتۆ)یە، کە جەژنێکی کۆنی ئاشوورییەکانە، چەندین ساڵە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی مەسیحی لە دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان کراوە بە پشوو”. ڕوونیشی کردەوە، کە بۆ فەرمانبەرانی دیکە دەوام ھەیە و ئاساییە.

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مەسیحییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف وێڕای پیرۆزبایی لە ئاشوورییەکان، جەختی لەوەش کردەوە، کە لەو چەند ساڵەدا بەھۆی بارودۆخی کوردستان و شەڕی داعش ئاھەنگەکانیان وەکوو پێویست نەبووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كونسولخانه‌يا ئه‌لمانيا ل هه‌ولێرێ دلنيايێ دده‌ت

Lalish Duhok

بارزانی پیرۆزباهييا سه‌ركه‌فتنا ریفراندۆمێ ل سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرێن توركیا دكت

Lalish Duhok

ڤه‌كۆله‌ره‌كێ عه‌ره‌ب:ژلايێ ئه‌مریكا ڤه‌ گلۆپا كه‌سك بۆ راگه‌هاندنا ده‌وله‌تا كوردى دێ ئێته‌ هه‌لكرن

Lalish Duhok