فراكسیۆنا پارتی، داخوازا روونشتنه‌كا نه ئاسایی يا پەرلەمانى دکت
هه‌ولێر -KDP.info-
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه به زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاساییی په‌رله‌مان بكرێت و هه‌رچی زووه یاسای چاكسازیی خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكرێت.
له‌و ڕاگه‌یەندراوه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه، وه‌كو پره‌نسیپێكی جێگیر، ئێمه هه‌میشه پشتگیری له پرۆسه‌ی چاكسازیی ڕاسته‌قینه و به دامه‌زراوه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. هه‌ربۆیه لێره‌دا وه‌كو فراكسیۆنی پارتی، داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، به زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاساییی په‌رله‌مان بكرێت و هه‌رچی زووه یاسای چاكسازیی خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكرێت .
ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌ى فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان:
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سیسته‌می نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی په‌سه‌ند كرد. ئه‌م شێوازه نوێیه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتیاندایه و ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی پارتی وێڕای ده‌ربرینی ڕێز و ستایشمان به‌رامبه‌ر به مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانی هه‌رێم، پشتیوانی له‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
هاوكات، داواكارین كه پاشه‌كه‌وتی مووچه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مێنێت و به زووترین كات حكوومه‌ت كاری پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی باری هاووڵاتیان به گشت چین و توێژه‌وه، بگاته باشترین ئاستی خۆی. بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ش، وه‌كو فراكسیۆن، ئاماده‌ییی ته‌واو بۆ پشتگیریكردن له حكوومه‌ت و داموده‌زگاكانی ڕاده‌گه‌یەنین.
وه‌كو پره‌نسیپێكی جێگیر، ئێمه هه‌میشه پشتگیری له پرۆسه‌ی چاكسازیی ڕاسته‌قینه و به دامه‌زراوه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. هه‌ربۆیه لێره‌دا وه‌كو فراكسیۆنی پارتی، داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین، به زووترین كات كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاساییی په‌رله‌مان بكرێت و هه‌رچی زووه یاسای چاكسازیی خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان په‌سند بكرێت. به په‌سه‌ندكردنی ئه‌م یاسایه هه‌نگاوێكی دیكه له پرۆسه‌یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه كه كۆتایی به‌م قه‌یرانه ده‌هێنێت، كه له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان
٣١ی ئاداری ٢٠١٨
نه‌شوان به‌رزنجى
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
