شبكة لالش الاعلامية

به‌هايێ پانزینێ ئەرزان دبت

به‌هايێ پانزینێ ئەرزان دبت

‌سپى:
ئەندامێكی ئەنجمومەنی پاریزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت حكومەتی عێراقی بەڵێنی داوە بەشە بەنزینی سلێمانی زیاد بكات و بەنرخێكی گونجاو بدرێت بە شۆفێران.

ڕێكەوت زەكی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە “هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی نەوتی حكومەتی عێراقی فیدراڵ كۆبونەتەوە”.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی پاێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە ” لەكۆبونەوەكەدا نوێنەری وەزارەتی نەوتی عێراق بە پارێزگاری سلێمانی و بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێمی راگەیاندوە حكومەتی ناوەندی بریاریداوە بەشە بەنزینی پارێزگای سلێمانی زیاد بكات و ئەوبەنزینەش تەنها دەدرێتە وێستگە حكومیەكان بۆئەوەی بە نرخێكی گونجاو بدرێت بە شۆفێران”.

لە ئێستا لە سلێمانی نرخی لیتریك بەنزین بە هەموو جۆرەكانیەوە لەنێوان 575بۆ700دینارە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەنجوومەنێ وەزیران چەند بڕیارێن گرنگ دەرکرن

Lalish Duhok

وەزارەتا پەروەردێ: دەمێ دەواما قوتابییان یا ئەڤ سالە راگەھاند

Lalish Duhok

بارزانی: چیتر نابت ئه‌ڤ دۆخه‌ ب ڤى شێوه‌ى بت

Lalish Duhok