ئەمریکا هێزهكا دی رەوانەی منبج دکت
باسنيوز:
ئەمریکا هێزێکی دیکە رەوانەی شارۆچکەی منبج لە باکووری سووریا دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا.
شیار گەردی، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی منبج بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، کاروانی یەکەمی هێزە نوێیەکەی ئەمریکا گەیشتووەتە منبج و بارەگای نوێیان دامەزراندووە.
شیار گەردی هەروەها رایگەیاند، ئەوان چاوەڕێی گەیشتنی کاروانی دووەمی هێزەکەی ئەمریکان بۆ ناوچەکە، کە تێیدا هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج و ئەو هیزە نوێیەی ئەمریکا، بەرگریی دەکەن و خۆیان بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی سوپای تورکیا، ئامادە دەکەن.
هەروەها خەلیل مستەفا، فەرماندەیەکی ئەنجومەنەکە رایگەیاندووە، ژمارەیەک سەربازی بەریتانی و فەرەنسیش لەناو ئەو هێزەی ئەمریکان، کەسەر بە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، تورکیا هەڕەشەی چوونە ناو منبج و دەستبەسەرداگرتنی ئەو شارۆچکەیەشی کرد.
پێشتر دوای نزیکەی دوو مانگ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی (چڵە زەیتون)، کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا سوپای تورکیا لەگەڵ گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشیان کردە سەر عەفرین، لە رۆژی 18/3/2018 رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی دەستیان بەسەر عەفریندا گرت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
