شاندهكى بلندێ حکومەتا عێراقێ گەهشتە ھەولێرێ
ZNA- ھەولێر
شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق گەیشتە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
شاندەکە، کە لە مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 5/4/2018 بە فڕۆکەیەک گەیشتە هەولێر.
مەبەستی سەرەکیی سەردانی ئەو شاندە، بەشداریکردنە لە پرسەی دۆلڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە، کە مستەفا کازمی، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراقی و ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی و عەشایریی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لەخۆ دەگرێت، جگە لە بەشداریکردن لە پرسە، چەند کۆبوونەوەیەکی سیاسیش لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن.
رۆژی دووشەممە 2/4/2018، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆ پێنجشەممەش سێیەم و دوا رۆژی پرسەکەیەتی، کە لە شارۆچکەی پیرمام بەڕێوە دەچێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
