كۆمسیۆنێ سەدان كاندید رەتكرن
ZNA – ههولێر
دوای ئەوەی لیستی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕەوانەی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەریی و بەڵگەوە تاوان كراوە لەگەڵ وەزەرەتەكانی بەرگریی، ناوخۆ، خوێندنی باڵا و پەردوەردە، وردبینیی تەواو لە لیستەكەدا كراوە و ئەمڕۆ دەرئەنجامەكەی دەركەوت، ٢١٦ كاندیدی ڕەتكردەوە و ٢٤ كاتژمێر مۆڵەتی دا بەو لیستانەی پاڵێوراوەكانیان ڕەتكراوەتەوە، بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدی ديكه.
ڕزگار حەمەمحێدین، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، رایگەیاند، لە كۆی حەوت هەزار كاندید، ٢١٦ ڕەتكراونەتەوە.
ئاماژهی بهوهشدا، هۆكاری ڕەتكردنەوەی ئەو كاندیدانەی خستەڕوو و وتی: هەندێكیان بڕوانامەی ساختەیان هەبووە، ژمارەیەكیان هاوكاری ڕژێمی بەعس بوون و ژمارەیەكی دیكەشیان پلەی سەربازییان هەبووە.
ڕزگار حەمەمحێدین، ڕوونیكردەوە، كە هەر كاندیدێك فەرمانبەر بێت یان پلەی سەربازیی هەبێت، پێویستە دەستلهكار بكێشێتەوە و دەستلەكاركێشانەوەكەی قبوڵ بكرێت، ئینجا وەك كاندید وەردەگیرێت.
جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، باسی لهوهش كرد، حزب و لایەنەكان ئاگادار كرانەوەتەوە، كە لە ماوی ٢٤ كاتژمێردا جێگای ئەو ٢١٦ كاندیدە پڕبكەنەوە”.
بڕیارە ڕۆژی ١٢ی مانگی ٥ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، كە حەوت هەزار كاندید لە ٨٨ لیست و هاوپەیمانی كێبڕكێ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی ٣٢٩ كورسیی پەرلەمان لە سەرەتاسەری عێراق.
غهدپرێس
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
