شبكة لالش الاعلامية

كۆمسیۆن ژمارا بنگه‌هێن دەنگدانێ ل ھەرێما كوردستانێ ئاشكه‌را دكت

كۆمسیۆن ژمارا بنگه‌هێن دەنگدانێ ل ھەرێما كوردستانێ ئاشكه‌را دكت

K24 – ھەولێر

سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە ھەزار و 250 بنكەی دەنگدان لە ھەرێمی كوردستان دەبن.

مازن عەبدولقادر، سەرۆکى دەستەى هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “وەك ئامادەكاری بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، دیاركردنی وێستگە و بنكەكانی دەنگدان، لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان كۆتایی پێھاتووە، لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان، هەزار و 257 بنکەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان ئامادەکراون”.

روونیشیكردەوە: “دوو هەزار و 563 وێستگەی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئامادەکراون”.

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای كردووە، لە 14/4/2018، بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە شارەكانی عێراق دەست پێدەكات و رۆژی دواتریش 15 نیسان لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات، كە بڕیارە 12 ئایاری ئەمساڵ ھەڵبژاردن بۆ خولێكی دیكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سروور بارزانى: شۆڕشا ئیلۆنێ سه‌لماند كوردان رێكا سه‌رفه‌رزایێ گرتیه‌ به‌ر

Lalish Duhok

هیچ حاله‌ته‌كێ زیكا ل كوردستانێ نينه‌

Lalish Duhok

فراكسیۆنا پارتی ده‌نگدانا ل دژی هشیار زێباری ب سیاسی دهه‌ژمێریت

Lalish Duhok