سبه‌ی ئه‌ڤ دراڤه دێ گه‌هته هه‌ولێرێ..راسته‌وخۆ دێ ئێته دابه‌شكرن
SNN:
بڕیاره سبه‌ینێ بڕه پاره‌یه‌ك بگاته هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شێكه له‌پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2016 و 2017 و راسته‌وخۆ دابه‌شی ده‌كه‌ن.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم بهSNNی راگه‌یاند: سبه‌ینێ 24ی4ی2018، بڕی 41 ملیار دینار له پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران ده‌گاته هه‌ولێر.
وتیشی: به‌رپرسانی بانكی ناوه‌ندی دڵنیایان كردووینه‌ته‌وه سبه‌ینێ پاره‌كه ده‌گاته كوردستان و ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت كه‌هه‌فته‌ی رابردوو وه‌فدێك له‌هه‌رێمه‌وه سه‌باره‌ت به‌پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران چونه‌ته به‌غدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،”پاره‌كه به‌شێكه له‌پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2016 و 2017 و راسته‌وخۆ دابه‌شی ده‌كه‌ن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
