پێشلكاريێن بانگەشەيا هەلبژارتنا دئێنه بهلاڤكرن
باسنيوز:
کۆمسیۆن و تۆڕێکی ماف و ئازادییەکان پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە و هۆشداریی دەدرێتە کاندید و لیستەکان.
رۆژی سێشەممە 24/4/2018، تۆڕی خەڵک بۆ ماف و ئازادییەکان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە پرێس کۆنفرانسێکدا، پێشێلکارییە یاساییەکانی ئاشکرا کرد.
لە پرێس کۆنفرانسەکەدا، کاندیدە پێشێلکارەکان ئاگادارکرانەوە، کە لە قۆناغی یەکەمدا، ناوەکانیان بڵاو ناکرێتەوە، بەو مانیەی لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی پێشێلکارییەکان، ناوەکانیان بڵاو دەکرێتەوە.
پێشێلکارییە تۆمارکراوەکان:
– دانانی پۆستەر و وێنەی کاندیدان لەسەر هێماکانی هاتوچۆ و نیشانەکانی ئاگادارکردنەوە.
– دانانی لافیتە لە شوێنی هاتوچۆی هاووڵاتییان لەسەر شۆستەکان.
– دانانی وێنە لەسەر دار و درەختەکانی ناو شەقامە سەرەکی و گشتییەکان.
– دانانی وێنە و پۆستەرەکانی کاندید لەسەر وێنە و پۆستەرەکانی کاندیدێکی دیکە.
– دانانی وێنە و پۆستەرەکان لەسەر دیواری شوێنە گشتییەکان و فەرمانگەکان.
بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و زیاتر لە 500 کاندید لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە چەندین لیستی جیاوازدا، خۆیان بۆ چوونە پەرلەمان کاندید کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
