عێراق… یوئێن ئامارا قوربانیێن هه‌يڤا شوباتێ به‌لاڤكر
ZNA – هه‌ولێر
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق “یونامی” بڵاوی كردۆته‌وه، له ده‌ره‌نجامی كرده‌وه توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه له مانگی شوبات ٢٠١٧دا روویانداوه، ٣٩٢ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ٦١٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له مانگی کانونی دووەم ٣٨٥ كه‌سه و ٦٠٩ كه‌سیش بریندار بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئاماره‌كانی ئه‌م مانگه وا ده‌رده‌خه‌ن پارێزگای نەینەوا خوێناوی‌ترین پارێزگا بووه و به ٤٥١ قوربانی هاوڵاتی لێكه‌وتۆته‌وه كه ٢٠١ كه‌س كوژراوه و ٢٥٠ كه‌سیش بریندار بوون، دوای ئه‌ویش بەغدا به ١٢٠ كوژراو و ٣٠٠ بریندار، دواتر پارێزگای سەڵاحەددین به ٩ كوژراو و ١٣ بریندار دێـت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست یونامی کەوتوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە، تێکڕای ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ٨٦ کەس بووە (٤٢ کوژراو و ٤٤ بریندار)، ئەو ژمارەیەش خراوەتە سەر کۆی گشتی قوربانیان تا بەرواری ٢٨ی شوبات ٢٠١٧.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
