شبكة لالش الاعلامية

ڤێ هه‌فتيێ مووچێ یەكەيا پاسەوانان ب سیسته‌مێ نوو دێ ئێته‌ دابەشكرن

ڤێ هه‌فتيێ مووچێ یەكەيا پاسەوانان ب سیسته‌مێ نوو دێ ئێته‌ دابەشكرن

هەولێر-KDP.info-

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاساییش لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، دوای ئەوەی لەسەر داواكاریی فراكسیۆنی پارتی دوو ملیار دینار بۆ یەكەی پاسەوانی زیاد كرا، بڕیارە ئەم حەفتەیە بەپێی سیستمی نوێ، مووچەكەیان دابەش بكرێت.

لە ماوەی رابردوودا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستكاریی مووچەی فەرمانبەرانی كرد و 22 ملیاریشی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ تەرخان كرد، بەڵام بووە جێگەی نیگەرانیی یەكەی پاسەوانی كە پێویستە دەستكاریی مووچەی ئەوانیش بكرێت و دواتریش لەسەر داوای فراكسیۆنی پارتی، 2ملیار دیناریان بۆ زیاد كرا، كە بڕیارە لەم حەفتەیەدا بەپێی سیستمی نوێ مووچەی ئەوانیش دابەش بكرێت.

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاساییش و ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، نازم هەركی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “كێشەی مووچەی یەكەی پاسەوانی، بە پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە بواری مووچە و خانەنشینیدا چارە دەكرێت، چونكە ماددەیەكی تایبەت بە ئەوان هەیە، كە باس لەوە دەكات یەكەی پاسەوانی بەڕێوەبەرایەتییەكی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی بۆ دەكرێتەوە و مووچە و پڕچەككردن و جلوبەرگیان هاوتای وەزارەتی ناوخۆ لێ دەكرێت، جگە لەوەیش هەر بەرپرسێك چەند پاسەوانی پێویستە، وەزارەتی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەیوەندیدار رێنمایی دەردەكات كە هەر دەزگا و بەرپرسێك چەند پاسەوانی پێویستە، ئەوانەی دیكە وەزارەتی ناوخۆ وەكوو میلاك سوودیان لێ وەردەگرێت و بەمەیش كێشەی یەكەی پاسەوانی بە تەواوی چارە دەكرێت”.

هەركی گوتیشی: “پێویستە كێشەكەیان چارە بكرێت و ئێمەیش وەكوو فراكسیۆنی پارتی هەوڵی زۆرمان داوە بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارە بكرێت و لەسەر داواكاریی ئێمەیش، 2ملیار دینار لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ ئەوان دابین كراوە و بەسەریاندا دابەش دەكرێت، بەمەیش مووچەكەیان زیاد دەبێت و دەستكاریی پاشەكەوتی مووچەكەیان دەكرێت و بڕیارە لەم حەفتەیەیشدا دەست بە دابەشكردنی مووچەی یەكەی پاسەوانی بكرێت”.

جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاساییش ڕوونیشی كردەوە: “ئێمە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی مووچەی یەكەی پاسەوانییش هاوتای مووچەی وەزارەتی ناوخۆ لێ بكرێت، چونكە ئەوانیش مافی خۆیانە مووچەكەیان زیاد بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێداچۆن ب مووچێ مامۆستایان دێ ئێته‌ كرن

Lalish Duhok

پەکەکێ ل هەرێمێ و باکۆرێ کوردستانێ 5 سەربازێن تورکیا کوشتن

Lalish Duhok

پێشمەرگە “پلانه‌كا ترسناك يا داعش” ل سنوورێ پارێزگه‌ها دیالە ئاشکه‌را دکت

Lalish Duhok