كه‌سه‌كى نێزیكى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ل توركیا هاته ده‌سته‌سه‌ركرن
وشه:
هێزه ته‌ناهییه‌كانى توركیا له ئه‌زمیرى رۆژئاواى ئه‌م وڵاته چوار كه‌سیان گرتووه كه یه‌كێكیان كه‌سێكى نزیكى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادیى تیرۆریسته.
ئه‌مڕۆ میدیاكانى توركیا رایان گه‌یاند كه له شارى ئه‌زمیرى رۆژئاواى توركیا چوار كه‌س له تیرۆریستانى داعش گیراون و یه‌كێكیان كه‌سێكى نزیك له ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادیى تیرۆریسته.
ئه‌و كه‌سه‌ى كه كه‌سى نزیكى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى خه‌لیفه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ناسراوه، پێشتر ئه‌میرى ویلایه‌تى دیره‌زوورى سووریا بووه و به پێى تۆماره‌كان ئه‌و پیاوه له كوشتنى 700 كه‌سى تۆمه‌تباره.
میدیاكانى توركیا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، به هۆى بوونى زانیارى هه‌واڵگرى له لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه، ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌ت ئه‌نجام دراوه و ئه‌و چوار كه‌سه گیراون، كه ویستوویانه له توركیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا بڕۆن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه هه‌ر چواریان ره‌وانه‌ى ده‌زگاى ئاسایشى شارى ئه‌زمیر كراون.
وێڕاى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا زۆر له به‌رپرسه گه‌وره‌كانى داعش له چه‌ند وڵاتێكه‌وه گیراون، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى نییه كه گه‌وره‌ترین تۆمه‌تباره له دروستبوون و تاوانه‌كانى رێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ى.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
