شبكة لالش الاعلامية

دراڤێ جۆتیارێن هەرێمێ دێ ئێته‌ دابەشكرن 

دراڤێ جۆتیارێن هەرێمێ دێ ئێته‌ دابەشكرن 

SNN:

سبەینێ پارەی بەشێك لەو جوتیارانە دابەشدەكرێت، كە گەنمیان رادەستی سایلۆی مەخمور كردووە، بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمیش رایدەگەیەنێت: پارەی ئەو جوتیارانە لە بانكێكی شاری كەركوك دابەشدەكرێت.

نەوزاد ئەدەهەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، بە SNNی راگەیاند:” دوای گەیشتنی 25 ملیار و 600 ملیۆن دینار، بڕیارە سبەی 15ی 5ی 2018، وەجبەیەكی تری پارەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان كە گەنمەكەیان رادەستی سایلۆی مەخمور كردووە، دابەش بكرێت “.

وتیشی: جوتیاران پێویستە بچنە بانكی نور لە پارێزگای كەركوك پارەكانیان وەربگرن و بڕی پارەكەش بەشێكە لە موستەحەقاتی جوتیاران بۆ ساڵی 2017.

ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا دابەشكردنی پارەی جوتیاران بۆساڵی 2017 بەكۆتا نەهاتوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لژنا بلندا به‌رنگاربوونا كۆرۆنايێ دێ بريارێن نوو ده‌ت 

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی پرۆسەیا سیاسی یا ئیراقێ دگەل نوونەرێن ئەمریکا گۆتوبێژ کر

Lalish Duhok

به‌غدا 41 كارمه‌ندێن عه‌ره‌ب ره‌وانه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل دكت 

Lalish Duhok