كێشا ده‌رمانێن گورچیلا ل نه‌خۆشخانێن هه‌رێما کوردستانێ هاته چاره‌سه‌ركرن
باسنيوز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە كێشه‌ى نه‌مانى گیراوه‌ى شووشتنى گورچیله له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌رێمی کوردستان چاره‌سه‌ر كراوه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پلانیان بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه.
د.خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە (باس‌نیوز) راگه‌یاند: ”سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى نه‌مانى گیراوه‌ى شووشتنى گورچیله، به‌هۆى ته‌واوبوونى گرێبه‌سته‌وه بووه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك“.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، ئەوەشی خستە روو، کە گرێبهستنى هێنانى گیراوه‌ى شووشتنى گورچیله له‌نێوان كیمپانیایهك و حكوومه‌تى عێراق كراوه، به‌هۆى هه‌ندێك كارى رۆتینیاتهوه، نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه بۆماوه‌یه‌ك دواخراوه.
جه‌ختى لەوەش كرده‌وه، كه كێشه‌كه په‌یوه‌ندى به حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستانەوە نه‌بووه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش پلانى ده‌بێت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه.
هه‌فته‌ى رابردوو گرفتى كه‌مبوونه‌وه‌ى گێراوهى شووشتنى گورچیله له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی کوردستان سه‌رهه‌ڵداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژیانى چه‌ند نه‌خۆشێك كه‌وته مه‌ترسی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
