“نیەته‌ك هەیە هەفتيا داهاتى پرۆژێ چاکسازيێ بێته پەسەندكرن”
هه‌ولێر-KDP.info-![]()
گوته‌بێژی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، هه‌ردوو فراكسیۆنی زه‌رد و سه‌وز له په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بوونه‌وه له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی و ڕێك كه‌وتوون كه ئه‌وله‌ویه‌تی كاریان په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه بێت و حه‌فته‌ی داهاتووش ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند ده‌كرێت، وه‌زیری داراییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سه‌ند بكرێت، ده‌توانن ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌نه‌وه.
حه‌فته‌ی ڕابردوو بڕیار بوو لیژنه‌ی یاسایی و دارایی كۆ ببنه‌وه و تێیدا ڕاپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ئاماده بكه‌ن و پڕۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند بكرێت، به‌ڵام به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌ندامانی به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه دوا خرا، بۆیه فراكسیۆنی زه‌رد له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت نیسابی یاسایی ته‌واو بكات و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه.
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین، گوته‌بێژی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردووفراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ئیجابی بووه و بڕیار دراوه هه‌ماهه‌نگیی به‌رده‌وام له نێوانیاندا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی په‌سه‌ند بكرێت، بۆیه ئه‌وله‌ویه‌تی كاری هه‌ردوولامان ده‌بێت.”
محه‌مه‌د عه‌لی یاسین گوتی: “ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی پارتی و سبه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی به جیا له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه كۆ ده‌بنه‌وه و بڕیاره دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین و ڕێكاره‌كان بگرێنه به‌ر بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌یاساكه و حه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌یاساكه له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت.”
یاسین باسی له‌وه‌ش كرد: “جیاوازیه‌كی وا له نێوانماندا نییه له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه و ته‌نیا هه‌ندێك شتی ته‌كنیكییه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت له‌سه‌ر خه‌ت ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێن.”
ڕێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووریش له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر پرۆژه‌یاساى چاكسازى، كه ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستانه، وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كى زۆرى به‌فیڕۆچوو و ده‌ستكاریكردن له سیسته‌مى پاشكه‌وتى مووچه كه له به‌رژه‌وه‌ندیى مووچه‌خۆران ده‌بێت، له‌به‌ر مادده‌ى سێیه‌م كه تایبه‌ته به مووچه و خانه‌نیشنیى پله باڵاكان پرۆژه‌یاساكه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان.”
وه‌زیری دارایی و ئابووری دەڵێت: “ئێمه له حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان به پێى یاساى ژماره 9ی ساڵى 2014 بۆ په‌رله‌مان نارد به جۆرێك كه ئه‌و كه‌سانه‌ى خزمه‌تى وه‌زیفیان له پانزه ساڵ كه‌متر بێت و ته‌مه‌نیان له په‌نجا ساڵ كه‌متر بێت خانه‌نیشن نه‌كرێن. ئه‌و مادده‌یه دادپه‌روه‌رییه‌كی زۆر باشى تێدابوو. ئێستاش داوا ده‌كه‌ین ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه په‌سند و كارى پێ بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاد له مووچه‌یه‌كیان هه‌یه كه به پێێ یاسا ڕێك نه‌خراون، ڕێكخستنه‌وه‌یان بۆ بكرێت.”
وەزیری دارایی و ئابووری دەشڵێت: “له ناو پڕۆژه‌یاساى چاكسازىدا باس له مووچه، ده‌رماڵه، به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه كراوه. هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ئه‌ژمارێكى بانكى بۆ ده‌كرێته‌وه و ئه‌و ئیلتزاماته ماددییه‌ى هه‌یه بۆى ده‌خرێته سه‌ر ئه‌ژماره بانكییه‌كەی، كه ده‌كرێت بۆ زۆر بواری دیكه‌ش به‌كار بهێنرێت، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیى نێوان حكوومه‌ت و مووچه‌خۆران.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
