شبكة لالش الاعلامية

سوپايێ تورکیا ل سێ ناوچێن باکوور و باشوورێ کوردستانێ هێرش کرە سەر پەکەکێ

سوپايێ تورکیا ل سێ ناوچێن باکوور و باشوورێ کوردستانێ هێرش کرە سەر پەکەکێ

باسنیوز:

سوپای تورکیا رایدەگەیەنێت، کە لە سێ ناوچە هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).

رۆژی شەممە 2/6/2018، سوپای تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، کە لە هەردوو رۆژی هەینی 1/6/2018 و شەممە، فڕۆکە جەنگییەکانیان چەندین هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە.

هێرشە ئاسمانییەکان کراونەتە سەر بارەگاکانی پەکەکە لە هەردوو پارێزگای دێرسیم و سێرت لە باکووری کوردستان و ناوچە سنوورییەکان لە باشووری کوردستان.

سوپای تورکیا هەروەها رایگەیاندووە، کە بەهۆی ئەو هێرشانەی فڕۆکە جەنگییەکانیانەوە، 15 گەریلای پەکەکە کوژراون، بەڵام هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ی باڵی سەربازیی پەکەکە رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانییانە، شەش گەریلا گیانیان لەدەست داوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌یڤا بێت مووچه‌ دێ ل دووڤ سیسته‌مێ بایۆمه‌تری هێته‌ دان

Lalish Duhok

د شه‌ش هه‌یڤان دا ڤێ ژمارا زه‌لامان خوه‌ كوشتیه‌

Lalish Duhok

پارتی بۆ دیاركرنا رۆژا ریفراندۆمێ دێ كۆمبیت

Lalish Duhok