شبكة لالش الاعلامية

ئيرانێ ئاڤا زێ بچووك گرت و ده‌ڤه‌ره‌كا كوردستانێ بێ ئاڤ دكت

ئيرانێ ئاڤا زێ بچووك گرت و ده‌ڤه‌ره‌كا كوردستانێ بێ ئاڤ دكت

وشه‌:
لە شەوی ڕابردووەوە كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ بڕاوە، قایمقامی شارەكەش دەڵێت، ئاوی خواردنەوە زۆر كەم بووەتەوە و كاریگەری خراپی بۆ سەر خەڵك دەبێت.

بەكر بایز قایمقامی شارۆكەی قەڵادزێ بە “وشە”ی ڕاگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە بەبێ ئاگاداركردنەوەی ئەو، ئاوی زێی بچووك لە لایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گیراوەتەوە كە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دەیان هەزار هاووڵاتییە.

ئەوەشی گوت، ئاوەكە بە جۆرێك گیراوەتەوە كە ئێستە ئاستەكەی دابەزیوە و بەهۆیەوە ناگاتە لای پەمپەكان كە ئاو هەڵدەدات بۆ ناو بۆڕییەكان و دابەش دەكرێت بەسەر ماڵەكاندا.

بەدەر لە كەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە، ئەو بەرپرسەی شارەكە دەڵێت بە هەزاران ماسی سەر ئاو كەوتوون و هاتوونەتەوە قەراغ ئاوەكە، بۆ دابینكردنی ئاوی خواردنەوە خەریكن ئاو كۆ دەكەنەوە بۆ ئەوەی ئەو ئاوەی كە بڵاو بووەتەوە، بیگەیەننە ئاستی پەمپەكان و بچێتە بۆڕییەكانەوە بۆ هاووڵاتییان.

ئەو دەڵێت “تەنیا ئەوەندەمان لە دەست هاتووە، لایەنی پێوەندیدار لەو بابەتە ئاگادار بكەینەوە و ئێرانیش كە ئەو كارەی كردووە پێشتر ئێمەی ئاگادار نەكردووەتەوە.”

ساڵی ڕابردووش بە هەمانشێوە كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاوی زێی بچووكی گرتەوە و بەهۆیەوە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ كە لە ئاوی زێی بچووكەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ ماوەی چەند رۆژێك لەسەر هاووڵاتییان بڕا.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“ل ڤێ هەفتیێ پرۆژێ دارایی یێ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ڕزگاربوویێن ئێزدی دێ ئێتە بجهئینان”

Lalish Duhok

په‌رله‌مانێ كوردستانێ دێ خوێندنا دووێ بۆ پرۆژێ په‌روه‌رده‌ فێركرنێ به‌رده‌وام كه‌ت

Lalish Duhok

“هه‌رێم تنێ بۆ سه‌رخوه‌بوونێ دێ دانوستاندنان دگه‌ل به‌غدا كه‌ت”

Lalish Duhok