شبكة لالش الاعلامية

رێڤه‌به‌رێ گشتیێ بەنداڤان: مەترسی لسەر هەرێما كوردستانێ نینە

رێڤه‌به‌رێ گشتیێ بەنداڤان: مەترسی لسەر هەرێما كوردستانێ نینە
باسنيوز:
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، پرسی گرتنەوەی ئاو لەلایەن توركیا و ئێرانەوە، پەیوەندیی بە حكوومەتی عێراقەوە هەیە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات تاكوو ئێستا هیچ پلانێك بۆ رێگریكردن نییە.

ئەكرەم محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ (باسنیوز) رای گەیاند گرتنەوەی ئاو لەلایەن توركیا و ئێرانەوە، نەبووەتە هۆكاری دروستبوونی قەیران.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات ئەوەی هەیە تەنیا دوو حاڵەتە، (گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك، بەنداوی ئەلیسۆ) بەڵام لەسەر حكوومەتی عێراق پێویستە لەڕێگەی كەناڵەكانی خۆییەوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكات.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە “پرسی گرتنەوەی ئاو بابەتێكی سیادییە و چارەسەركردنی لە دەسەڵاتی حكوومەتی عێراقە”.

ئەكرەم محەمەد، ڕوونی دەكاتەوە كە ئەوەی تا ئێستا حكوومەتی عێراق كردوویەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی ئاو، لە چوارچێوەی بەڵێن و لێدوانی رۆژنامەوانی تێنەپەڕیوە.

لەبارەی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە، باسی لەوە كرد كە وەزارەتی كشتوكاڵ لەڕێگەی دروستكردنی بەنداو، پلانی بۆ چارەسەركردن هەیە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە، ئێستا توانی جێبەجێكردنی نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فراكسیۆنا پارتی، داخوازا روونشتنه‌كا نه‌ ئاسایی يا پەرلەمانى دکت

Lalish Duhok

پارێزگه‌ها دهوكێ به‌رهه‌ڤیێن هاتنا ئاواره‌یێن مووسلێ دگه‌ل رێكخراوان دكه‌ت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی ل ناڤه‌راستا مه‌ها بهێت ل رۆسیایه‌

Lalish Duhok