حكومەتا هەرێمێ رۆنكرنێ دهربارەی ڤهگوهاستنا فەرمانبەران ددهت
SNN:
ماوەی نزیكەی دوساڵە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان وەزارەتە شارستانیەكاندا ڕاگیراوەو بەرپرسێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی ئەو گواستنەوەیە ئاشكرادەكات.
سەمیر هەورامی ڕاوێژكاری مێدیایی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، “تائێستا لەبەرنامەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا نییە كە بڕیاری دەستپێكردنەوەی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەتەكان هەڵوەشێتەوە، هیچ وادەیەكیش دیارینەكراوە”.
وتیشی:”لەكۆتایی ساڵی 2016داو لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی یەكەمی بایۆمەتری، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بەڕاگرتنی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەرانی شارستانی لەوەزارەتێكەوە بۆ وەزارەتێكی دیكە، بۆیە دواجار دەبێت هەر بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەرگای گواستنەوەی نێوان وەزارەتەكان بكرێتەوە یاخود بڕیارەكە هەمواربكرێتەوە”.
بەوتەی ڕاوێژكارەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، “بڕیاری ڕاگرتنی گواستنەوەی ڕاژە سودێكی زۆری بەپڕۆسەی بایۆمەتری گەیاند، چونكە توانرا داتاو زانیارییەكان بەوردی كۆبكرێنەوەو دواتر تۆماربكرێن”.
ڕۆژی 10ی 10ی 2016، قۆناغی یەكەمی سیستمی بایۆمەتری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێكردو لەوكاتەشەوە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لەنێوان وەزارەتەكاندا ڕاگیراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
