شبكة لالش الاعلامية

ده‌مێ سێيەمين خۆلا یاسایی يێ ئەنجومەنێ نوونەرێن عێراقێ ب داوى هات

ده‌مێ سێيەمين خۆلا یاسایی يێ ئەنجومەنێ نوونەرێن عێراقێ ب داوى هات

باسنيوز:
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ئەنجام نەدراوە.

زانا ڕۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ (باسنیوز) ڕای گەیاند، ئەمڕۆ شەممە 2018/6/30 دوایین ڕۆژی كاركردنی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد هەرچەندە درێژكردنەوەی وادەی پەرلەمان لە بەرنامەی كاردا نەبووە، بەڵام ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی كۆبوونەوەكە نەبوون کە بڕیار بوو تایبە بکرێت بە دەنگدان لەسەر درێکردنەوەی تەمەنی خولی سێیەمی پەرلەمان.

تەواونەبوونی ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ كە تایبەت بوو، بە پرسی ئەژماركردنی تەواوی دەنگەكان، لەكاتێكدایە كە دوێنی هەینی بۆ ئەمڕۆ دوا خرابوو.

لە هەفتەکانی ڕابردوودا چەند فراکسیۆنێکی ناو پەرلەمانی عێراق و بەتایبەت ئەوانەی لە خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەرلەماندا دەنگی متمانەیان بەدەست نەهێنابوو، هەوڵی درێکردنەوەی وادەی کاریی پەرلەمانیان دا کە سەری نەگرت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست (باسنیوز) كەوتوون، سەلیم جبوری، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەفەری بۆ توركیا كردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

Lalish Duhok

چین و ژاپۆن هاريكاريا ڤه‌گەريانا ئاوارێن عێراقێ دکن

Lalish Duhok

پلێتێن ئاھێن خوارنێ یێن 2017-2018 دی ھێنە بەلاڤکرن

Lalish Duhok