کۆمیسیۆنا کوردستانێ نێزیکی 50 هەزار کەسان ب گرێبەست ددامەزرينت
رووداو – هەولێر
ئەو هەزار و 500 کارمەندەی بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی کوردستان دامەزرێندراون “لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستبەکاردەبن. کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش نزیکەی 50 هەزار کەس بە گرێبەست دادەمەزرێنێت.
جووتیار عادل، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بووەتە بابەتێکی هەستیار، دوای ئەوەی لەوبارەوە بۆچوونی لایەنەکانمان وەرگرت بۆ نوێکردنەوەی تۆمارەکە، پێشنیازمانکرد خۆیان کەسەکان هەڵبژێرن لە چوارچێوەی ئەو مەرج و پێوەرانەی کۆمیسیۆن دیاریکردوون. ئێستا ئەو کەسانە دامەزراون و لە چەند رۆژی داهاتوو دەستبەکاردەبن”.
د. جووتیار عادل گوتیشی، ئەو هەزار و 500 کەسە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەشێوەی گرێبەست و بۆ ماوەی 3 – 4 مانگ دامەزرێندراون.
لەبارەی شێوازی وەرگرتن و مووچەکانیان، جووتیار عادل دەڵێت، هەموویان لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە پێشنیازکراون، هەر لایەنەی بەپێی قەبارەی خۆی، بەڵام پێوەرەکانی کۆمیسیۆن لەبەرچاوگیراون. گوتیشی “مووچەی بەڕێوەبەری بنکە 600 هەزار دینار، جێگری بەڕێوەبەر 550 هەزار دینار و فەرمانبەریش 500 هەزار دینارە بۆ هەر مانگێک”.
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئاشکراشیکرد، لە قۆناخی دووەم بۆ رۆژی هەڵبژاردنی 30-9-2018ی پەرلەمانی کوردسان زیاتر لە 45 هەزار کەسی دیکە دادەمەزرێنن. لەوانەش هەر کارمەندێکی سەر سندووق یەک رۆژ 100 هەزار دیناری پێدەدرێت. گوتیشی، لە داهاتوودا میکانیزم و چۆنێتی وەرگرتنیان رادەگەیێنن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
