لژنه‌یه‌ك بۆ رێگریكرنێ ل به‌لاڤبوونا تایا خوونبه‌ربوونێ دئێته دروستكرن
SNN:
له‌سلێمانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ڕێگریكردن له‌نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون دروستده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپارێزی ته‌ندروستیش به‌رنامه‌ی كاری لیژنه‌كه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “تائێستا هیچ حاڵه‌تێك له‌سلێمانی تۆمارنه‌كراوه‌و هه‌موو ڕێوشوێنێكیش ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ڕێگریكردنی”.
ئه‌مڕۆ 5ی 7ی 2018 له‌سلێمانی، به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی و لێپرسراوی هۆبه‌ی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌ری ڤێته‌رنه‌ری سلێمانی و تاقیگه‌ی سلێمانی كۆبونه‌وه تایبه‌ت به‌دانانی پلان و ڕێوشوێنی پێویست بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێگری له‌بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون.
د.ڕزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆپارێزی ته‌ندروستی سلێمانی بهSNNی ڕاگه‌یاند، “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش درا به‌ناوی (لیژنه‌ی كۆنترۆڵكردی تای خوێنبه‌ربون له‌سلێمانی) تاوه‌كو هه‌وڵبده‌ین بۆ دابینكردنی بودجه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ڕشتنی ده‌رمان به‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان و شتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان و ڕێنمایی تایبه‌ت بدرێت به‌و هاوڵاتیانه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان و گۆشتفرۆشه‌كان”.
د.ڕزگار ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، “له‌دوای دابینكردنی ئه‌و بودجه‌یه‌ی داوامانكردوه ده‌ستده‌كه‌ین به‌هه‌ڵمه‌ته‌كانمان و تائێستاش هیچ حاڵه‌تێكی تای خوێنبه‌ربون له‌سلێمانی تۆمارنه‌كراوه‌و هه‌موو ڕێوشوێنێكیش ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ڕێگریكردنی”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
