شبكة لالش الاعلامية

په‌يڤدارێ پارتی: دڤێت دانوستاندنێ دەربارەی پۆستێ سەرۆك کۆمارێ عێراقێ بکەین

په‌يڤدارێ پارتی: دڤێت دانوستاندنێ دەربارەی پۆستێ سەرۆك کۆمارێ عێراقێ بکەین
باسنيوز:

گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕای گەیاند، حزبەکەی لە هەموو لایەنێک زیاتر مافی ئەوەی هەیە، خۆی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری بکات و مانەوەی پۆستەکە لەلایەن حزبێک بۆ چەندان ساڵ، ”بەو مانایە نایەت کە ئەو پۆستە هی ئەو لایەنەیە“.

مەحمود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حزبەکەی ئەنجامی دا، ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی پارتیدا باس لە بارودۆخی ئێستای عێراق و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بابەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە ٣٠ی ئەیلوول ئەنجام دەدرێ، ”وەکوو زەروورەت باس کرا لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێ“، جگە لە بابەتی ناوخۆیی پارتی کە لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لێژنەیەکی تایبەتمەندی پارتی هەندێک گۆڕانکاری بە پێویست زانیبوو. جگە لەوەی ”لە کۆبوونەوەکەدا بۆشاییەکمان لە مەکتەبی سیاسی پڕکردەوە کە هەبوو، عارف تەیفوور بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی“.

ڕوونیشی کردەوە کە گفتوگۆکانیان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای شەراکەت، تەوافوق و تەوازون ئەنجام دەدەن. ڕوونیشی کردەوە: ”لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ یەکێتی گەیشتینە ڕێککەوتن کە لێژنەیەکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی پێک بێت تاوەکوو گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەین، پارتی و یەکێتی بەیەکەوە ئەم گفتوگۆیە دەکەن بەپێی بەرنامەیەک کە ئامادە دەکرێت. پێش هەڵبژاردن هەوڵێکی زۆر جددیمان دا و دوای تەواوبوونی پرۆسەکەش هەوڵمان دا، زۆر لەو لایەنانەی کورسیی پێویستیان بەدەست نەهێناوە، ئامادەییان دەرنەبڕی لەگەڵ پارتی و یەکێتی دابنیشن لەبارەی چۆنیەتیی چوون بۆ بەغدا، ئەمە نە لە سوودی خۆیان و نە لە سوودی خەڵکی کوردستانیشە“.

لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیشەوە گوتەبێژی فەرمیی پارتی دووپاتی کردەوە، ڤیتۆیان لەسەر هیچ کەسێک نییە و پێشتر ڕایانگەیاندووە. بەڵام بۆ بابەتی سەرۆک کۆمار، ئەوا ”پێشتر گوتوومانە کە ئەو پۆستە دەبێ گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت، ئەگەر لایەنێک بەدەستیەوە بووە، مانای ئەوە نییە کە پۆستەکە هی ئەوە، دەبێ گفتوگۆ بکەین، ئەمجارە پارتی لە هەموو لایەنێک زیاتر مافی ئەوەی هەیە کە خۆی کاندیدی سەرۆک کۆمار دیاری بکات“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گه‌شتييه‌كا مه‌زنا نه‌فتا هه‌رێمێ به‌ره‌ف كه‌نارێن ئه‌مريكا ب رێكه‌فت

Lalish Duhok

فه‌رمانده‌یه‌كێ پێشمه‌رگه‌ی: پێشمەرگە ب هیچ شێوەیەكی ژ ناوچێن ئازادكری ناڤه‌كێشت هەولێر-KDP.info- جێگری فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئەو دەنگویانەی رەت كردنەوە كە گوایە دوای گرتنەوەی مووسڵ هێزی پێشمەرگە لە ناوچە تازەئازادكراوەكاندا بكشێتەوە. دەشڵێ، پێشمەرگە بە خوێن ناوچەكەیان ئازاد كردووە و بەپێی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایش، كشانەوە نییە لەو ناوچانەدا. لیوا (سەیدهەژار)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردسنتانی راگەیاند: “هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە ناكشێنەوە كە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بە خوێن ئازاد كراون، بە تایبەتی ناوچە كوردستانییە تازەئازادكراوەكان، چونكە پێشمەرگە بە هێز و بازووی خۆی توانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكان بە تایبەتی دەوروبەی مووسڵ راماڵێت و گوند و شارۆچكە كوردستانییەكان بگەڕێنێتەوە باوەشی نیشتیمانی دایك، بە تایبەت ئەو میحوەرەی من تێدامە لە باشیك و شاقۆڵی تا نزیك گوێڕ سەنگەرمان لێداوە و بە هیچ شێوەیەكیش هێزەكانمان ناكشێنەوە”. جێگری فەرماندەی زێرەڤانی روونیشی كردەوە، پێشمەرگە بە درێژاییی سنووری خاكی كوردستان خەندەقی لێداوە بۆ ئەوەی هیچ هێزێكی دیكە نەبێت خاكی كوردستان داگیر بكات و، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدایش، پێشمەرگە ناكشێتەوە، چونكە رێككەوتنی لەبارەوە كراوە. لەبارەی شەڕی گرتنەوەی مووسڵیش، (سەیدهەژار) گوتی: “ئێمە هەماهەنگیی باشمان لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراقدا هەیە بۆ گرتنەوەی شاری مووسڵ، تا ئێستا ناوچەیەكی بەرفراوان ئازاد كراوەتەوە و پڕۆسەكە بە سەركەوتوویی بەڕێوە دەچێت، ئەوانەیشی باس لە سستبوونی هێرشەكەی سەر مووسڵ دەكەن، بە هیچ شێوەیەك پڕۆسەكە خاو نەبووەتەوە و سوپا بەردەوامە لە هێرشكردن.”

Lalish Duhok

كونسۆلخانا ئه‌مريكا رۆهنكرنه‌كێ ل دۆر ڤيزا خواندنێ دده‌ت

Lalish Duhok