په‌رله‌مانێ كوردستانێ هه‌ولا ڤه‌كرنا رێيا ناڤبه‌را هه‌ولێر – كه‌ركوكێ دده‌ت
كوردستان تيڤى:
ڕۆژى 17/7/2018، لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ، به‌سه‌رپه‌رشتی شوان شێخ ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر‌و بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه تاووتوێی ئه‌و نووسراو و یاداشتانه‌ی كرد كه ئاراسته‌ی لیژنه‌كه كرابوون به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونیان و لێكۆڵینه‌وه لێیان، به‌تایبه‌ت ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه دانیشتوانی دوز ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ی كردبوون كه داوای ئارامی و خزمه‌تكردنی زیاتر ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا لیژنه نووسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌نووسراو داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ناوه‌ند بكرێت به ڕێكاره ده‌ستووری و یاساییه‌كان رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر- كه‌ركوك بكرێته‌وه، كه له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئه‌م ڕێگایه به‌ڕووی هاوڵاتییاندا داخراوه و ئاسته‌نگیی زۆری بۆ هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست كردووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
