شبكة لالش الاعلامية

290 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگەى هاتنه‌ ته‌رخانكرن 

290 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگەى هاتنه‌ ته‌رخانكرن 
ZNA – ھەولێر

ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە رەشنووسی بودجەی سەربازیی وڵاتەکەیان بۆ ساڵی 2019 ناوی پێشمەرگە زیاددەکەن و لە کۆی 850 ملیۆن دۆلاری تەرخانکراو بۆ سوپای عێراق، 290 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دانراوە.

لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی سەربازیی ئەمریکا- کە بە یاسای رێپێدانی بەرگریی نیشتمانی ناسراوە- ئەندامانی کۆنگرێس ناوی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەهێنێت و لەنێو ئەو پارەیەی بۆ هێزەکانی ئەمنییەکانی عێراق تەرخانکراوە، بەشێکی بۆ پێشمەرگە دادەنرێت.

بەگوێرەی رەشنووسی یەکەمی پڕۆژەیاساکە، کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە، ناوی پێشمەرگەی تێدانەهاتووە، بەڵام لەکاتی هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاساکە ناوی پێشمەرگەی بۆ زیادکراوە و لە کۆی 850 ملیۆن دۆلاری تەرخانکراو بۆ سوپای عێراق، 290 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دانراوە.

بەپێی رەشنووسەکە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا پێیانوایە “هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبوو لە کەمپەینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق، بۆیە بەگرنگی دەزانن لە چوارچێوەی پشتیوانییەکانیان بۆ حکومەتی عێراق، لە هاوکاریکردنی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامبن، ئەوەش بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر بەهاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و هەروەها هێزە عێراقییەکان رێگری لە گەڕانەوەی داعش بکەن و ئەمنییەتی ناوچەکەش بپارێزن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هێزێن عێراقی 200 مەتران ژ مزگەفتا ئەبوبەکر بەغدادی دوورن

Lalish Duhok

حەفت وەلاتیێن ھەرێمێ ب تۆمەتا داعشبوونێ ھاتنە دەستەسەرکرن

Lalish Duhok

پلێن گه‌رمێ دێ داكه‌ڤن

Lalish Duhok