شبكة لالش الاعلامية

“ئاوارێن عێراقێ ژ پاشەرۆژا خۆ دترسن، ڤه‌دگەرنە ھەرێما كوردستانێ”

“ئاوارێن عێراقێ ژ پاشەرۆژا خۆ دترسن، ڤه‌دگەرنە ھەرێما كوردستانێ”

هەولێر-KDP.info-

بە ھۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، كۆچی پێچەوانەی ئاوارەكانی عێراق بۆ ھەرێمی كوردستان دەستی پێكردووەتەوە و، لە رۆژانی رابردوویشدا ژمارەیەك خێزانی عەرەب بۆ شاری ھەولێر و دەوروبەری گەڕاونەتەوە.

دوای دوو ساڵ لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی پارێزگای نەینەوا و پاككردنەوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق لە تیرۆریستانی داعش، بەشێك لە ئاوارە عەرەبەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان. لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “راستە لە دوو ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر ئاوارەی مووسڵ و ئەنبار و تكریت و بەغدا گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان و لە ھەرێمی كوردستان نەماون، چونكە ئەوان لە ھەرێمی كوردستان زۆر بە بێ كێشە دەژیان، بەڵام حكوومەتی عێراق مەرجی لەسەر ئاوارەكان دانابوو ئەگەر نەگەڕێنەوە مووچەكانیان بۆ خەرج ناكرێت”.

سەرچاوەكەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، كە نەیویست ناوی بڵاو بكرێتەوە، دەڵێت: “ماوەیەكە ئەو عەرەبە ئاوارانەی پێشتر لە ھەرێمی كوردستان بوون دیسان، دەگەڕێنەوە، ئێمە گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بۆ دوو ھۆكار دەگەڕێنینەوە، ھۆكاری یەكەم بۆ ناسەقاگیریی رەوشی ئەمنی ناوچەكانی دیكەی عێراق بە تایبەت مووسڵ دەگەڕێتەوە، ھەروەھا خۆپێشاندانەكانی رۆژانی رابردووی باشووریش كاریگەری ھەبووە و خەڵك لە پاشەڕۆژی خۆیان دەترسن و ھەوڵ دەدەن لە شوێنێكی ئارام نیشەجێ بن”.

جێی ئاماژەیە، حەفتەی رابردوو ئاوارەكانی كەمپی خازر لە دژی حكوومەتی عێراق خۆپێشاندانیان ئەنجام دا و داوای بەھاناوەچوونیان لە سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئێكه‌تی: هه‌موو ئالیێن هه‌رێمێ پشته‌ڤانێن رێفراندۆمێ نه‌

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی: دخوازين كۆمەلگەها نێڤ دەولەتی تاوانبارێن جینۆسایدان سزا بده‌ن

Lalish Duhok

پارتی: یێ ده‌ستێ خوه‌ درێژكه‌ته‌ پارتیان، دێ كاڤه‌ندانێن دژوار هه‌بن

Lalish Duhok