شبكة لالش الاعلامية

کۆمسیۆنێ ماوێ بانگەشەيا ھەلبژارتنان راگەهاند

کۆمسیۆنێ ماوێ بانگەشەيا ھەلبژارتنان راگەهاند

SNN:
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی ھەڵبژاردنی بۆ لیست و قەوارەو كاندیدەكان ڕاگەیاندو بەگوێرەی راگەیاندراوێكیش، بانگەشەكە ماوەی 23 ڕۆژ دەخایەنێت.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا، كە وێنەیەكی بۆ SNN نێردراوە،ئاشكرایكردووە: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا، بڕیاریاندا بە دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان، كە لە كاتژمێر 12ی شەوی 5ی 9ی 2018 دەستپێدەكات و تاوەكو كاتژمێر 8ی بەیانی رۆژی 28ی 9 بەردەوام دەبێت.

كۆمسیۆن داواشی لەسەرجەم قەوارەو لیست و پاڵیۆراوە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كردووە، پابەندی تەواوی پەیڕەو و رێنماییەكانی كۆمسیۆن بن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مێژوویا ئالايێ کوردستانێ

Lalish Duhok

مەحموود محەمەد وەکو پەیڤدارێ پارتی ھاتە دەستنیشانکرن

Lalish Duhok

پەنابەرێن بووینە قوربانی ٣٤ کەسن و پتريا وان خەلکێ دھۆک و زاخۆنە

Lalish Duhok