ل هه‌رێما كوردستانێ 42 كه‌س هاتينه كوشتن 
K24 – هه‌ولێر:
مانگی حوزه‌یران له پارێزگایهه‌ولێر(19) كه و له پارێزگای سلێمانی (15) كه‌س و له‌پارێزگای دهۆك (6) كه یان خۆیان كوشتووه یان به ڕووداوی جۆراوجۆر كوژراون.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافی مرۆڤ كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له‌وباره‌یه‌وه ئامارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی خۆكوشتن و كوشتنی له و سێ پارێزگایه ڕاگه‌یاندووه.
ئاماره‌كه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه، پشتی به زانیارییه‌كانی ده‌سته‌كانی خۆی به‌ستووه له شار و شارۆچكه‌كان و ئه‌و ژمارانه‌ی خۆكوشتن و كوشتن له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌ستانه‌وه تۆمار كراون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره بێت، ڕێژه‌ی خۆكوشتن و كوشت له پارێزگای هه‌ولێر “19” كه‌س بووه،له‌و ژماره‌یه‌ش به‌شێكیان خۆیان كوشتووه و به‌شیكیشیان به هۆكاری جۆراوجۆر كوژراون.
پارێزگای دهۆك كه‌مترین حاڵه‌تی خۆكوشتن و كوشتنی لێ تمار كراوه و له ماوه‌ی مانگی حوزه‌یراندا، ته‌نها “6” حاڵه‌تی خۆكوشتن و كوشتن تۆمار كراوه.
له پارێزگای سلێمانیش ڕێژه‌كه به‌رزه و له‌ماوه‌ی مانگێكدا “15” حاڵه‌تی خۆكوشتن و كوشتن هه‌بووه،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له سنوری ئیداری گه‌رمیان “2” حاڵه‌تی هاوشێوه تۆمار كراوه.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له مانگی حوه‌یراندا كوژراون یان خۆیان كوشتووه، به ڕێگای جۆراوجۆر و له‌سه‌ر كێشه‌ی جیاجیا بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
