عەبادی قەرێ نێڤ دەولەتی و بودجێ نادهت ب هەرێما کوردستانێ
تۆرا لالش يا راگههاندنێ
پەرلەمانتارێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، حکوومەتی عێراق ئامادە نییە قەرزی نێودەوڵەتی و بودجەی هەرێمی کوردستان بدات، چونکە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەژێر گوشاری مالیکی دایە.
حاکم سەرحان سلێڤانەی، ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند: دەربارەی پارەی بانکی نێودەوڵەتی و پارەی هاوکاری لە نەتەوەیەکگرتووەکان و سندوقی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی بۆ عێراق، دەرکەوتووە عێراق نیازی خراپە و پارەی و پشکی هەرێمی کوردستان نادات، بە دەلیلی ئەوەی بۆ دووساڵە میزانیەی عێراق بودجەی عێراق پەسەند دەکرێت، ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، بە شیعە و سوننە و ئۆپۆزسیۆنەوە دەنگ دەدەن بۆ ئەوەی بودجەی هەرێمی کوردستان بدرێت، بەڵام حکوومەتی عێراق ئامادەیی ئەوەی تێدانییە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکات، گوتی: “یاسایی بودجەی 2015 و 2016 پەسەند کراوە کە لەو پەسەندکردنە پشگی هەرێمی کوردستانی تێدایە کەچی حکوومەتی عێراق ئامادە نییە هیچ پارەیەک بداتە هەرێمی کوردستان، بۆیە پرسیاری جددی ئەوەیە کە ئایا حکوومەتی عێراق دەتوانێت پشکی پارە لەقەرزی نێودەوڵەتی بداتە بە کوردستان؟”.
گوتیشی: “دەوڵەتی یاسا لۆبی لەسەر حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، داناوە بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەکات و فشار دروست دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکوومەت”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
