وه‌زیرێ ده‌رڤه‌يا نه‌مسا گه‌هشته هه‌ولێرێ
K24 – هه‌ولێر:
سیباستیان كورز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوستریا (نه‌مسا)، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له‌گه‌ڵ فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆبووه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی سباستیان كورز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆستریا (نه‌مسا)، هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه له رووی مادی سه‌ربازییه‌وه و ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌و وه‌زیره داده‌نرێت، بۆ هه‌رێمی كوردستان.
سباستیان كورز، له دایكبووی ساڵی 1986ه‌و له ساڵی 2013، بووه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆستریا (نه‌مسا).
ئۆستریا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هاوكارییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته هێزه‌كانی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
