دابه‌شكرنا موچێ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌يان هاته راگه‌هاندن
SNN:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی موچه ئاڕاسته‌ی بانك و گه‌نجینه‌كان ده‌كات و به‌پێی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تاوه‌كو 24ی ئه‌م مانگه موچه‌ی مانگی نۆی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ده‌ست SNN كه‌وتوه، ئه‌مڕۆ 17ی12ی2018 موچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت(وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم).
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه له‌سبه‌ینێ و رۆژانی داهاتووشدا له خشته‌كه‌دا هاتوه:
ڕۆژی 18ی12ی2018، موچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت(ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن).
ڕۆژی 19ی12ی2018، موچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت(وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، وه‌زاره‌تی كاره‌با، وه‌زاره‌تی پلاندانان، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه وگه‌یاندن، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای مین).
رۆژی 20ی12ی2018، موچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت(وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران).
رۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه‌ی دواتر ڕێكه‌وتی 23 و 24ی 12ی 2018، موچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت(خانه‌نشینانی سه‌ربازی، خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی).
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
