شبكة لالش الاعلامية

فرۆكێن تورکیا بنگه‌هێن پەکەکێ ل نێزیکى سنوونێ بۆردومانكرن

فرۆكێن تورکیا بنگه‌هێن پەکەکێ ل نێزیکى سنوونێ بۆردومانكرن

K24 – دهۆک:

لە کاتژمێر 11:00 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، بارەگاکانی یەکینەکانی بەرگری شنگاڵ لە کومەڵگای دوگۆڕێی سەر بە ناحییە سنوونێ لە قەزای شىگاڵ بۆردومانکرد و دڵەراوکێیەکی زۆر لە ناو خەڵکی دەڤەرەکە دروست بووە.
شایەتحاڵێک لە شوێنی بۆردومانەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات، بە کوردستان24 گووت، ” من بە چاوی خۆم تەرمی 8 هەشت کەسم بینیوە و چەندین برینداریش هەبوون”.
حەیدەر بێناڤ، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی سنوونێش بە کوردستان24 رایگەیاند، “بریندارێک گەیێندرایە نەخۆشخانەی سنوونێ و برینەکەی زۆر سەختە”.
لە لای خۆیەوە حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هیزی پاراستنی ئیزیدخان لە شنگاڵ بە کوردستان24ی گووت ،” ئەوان بەرپرسییارەتی ئەم بۆردومانانە دەخەنەی ئەستووی حکوومەتی عێراق کە تا ئیستا هیچ چارەسەریەک بۆ دۆخی شنگالی نەدۆزیتەوە”.

سەبارەت بە YBŞ کە سەر بەPKKیە، شەشۆ رایگەیاند،” بوونی بارەگاکانی ئەوان هۆی بۆردومانی تورکیایە و بەو شێوەیە PKK بیانو بۆ تورکیا دێنێت کە هێرش بکاتە سەر شنگال و وەکوو سەرێ کانیێ گرێ سپی داگیری بکات”.

کومەڵگای دوگۆرێ نزیکەی 5 کم لە سەنتەری ناحیەی سنوونی دوورە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌رگه‌هه‌كێ سنورى يێ كوردستانێ دێ بيته‌ نێڤده‌وله‌تى

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى: ناڤه‌ڕۆكا كۆمبوونا ئه‌ڤرۆ یا جڤاتا وه‌زیران راگه‌هاند

Lalish Duhok

وەزیرێ ژێده‌رێن ئاڤێ : هه‌رفينا بەنداڤا موسلێ مەترسی ل سەر نەمايه‌

Lalish Duhok