وه‌زیرێ ده‌رڤه‌يێ قه‌ته‌ر گه‌هشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
به سه‌ردانێكی فه‌رمی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، “محەمەد عەبدولرەحمان ئالسانی” گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فه‌وزی هه‌ریری، وه‌زیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، ئومێد سه‌باح و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه سه‌فین دزه‌یی پێشوازیان لێ‌كرد.
بڕیاره كه‌مێكی دیكه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر بكات.
ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
