شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا چاندنێ ده‌ست ب به‌رهه‌ڤيێن دروونا ئيساله‌ دكت  

وەزارەتا چاندنێ ده‌ست ب به‌رهه‌ڤيێن دروونا ئيساله‌ دكت  

باسنيوز:

بەرپرسێکى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان رایگەیاند لیژنەیەکى تایبەت کار لەسەر وەرگرتنى گەنمى جووتیارانى کوردستان دەکات،بۆ ئەم مەبەستە داوا لە حکوومەتى عێراق دەکەین زۆرترین بڕى گەنمى جووتیارانى کوردستان بۆ ئەمساڵ وەربگرێ.

کەریم سلێمان، بریکارى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە(باسنیوز)ى راگەیاند: “ئامادەکارییەکانمان دەستپێکردووە بۆ وەرزى دروێنەى ئەمساڵ، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکى تایبەت لە وەزارەتى کشتوکاڵ کار لەسەر وەرگرتنى گەنمى جووتیارانى کوردستان و بەبازاڕکردنى دەکات، هەرچەندە ئەمساڵ بەهۆى وشکە ساڵییەوە پێشبینى دەرکرێ بەروبوومى دانەوێڵە بەتایبەت گەنم و جۆ بەشێوەیەکى بەرچاو کەم بکات”.

راشیگەیاند: “دواى تەواوبوونى پڕۆسەى دروێنە لە کوردستان و دەستخستنى ئامارێک، لیژنەکەى وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا دەکات، بۆ ئەوەى پرسى وەرگرتنى گەنمى جووتیارانى کوردستان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ بکات، ئایا بۆ ئەمساڵ چەند تۆن گەنم لە جووتیاران وەردەگرن و بە چ نرخێک وەرى دەگرن؟”.

ئاماژەى بە ئەوەش کرد: “ساڵى رابردوو حکوومەتى عێراق بڕى 395 هەزار تۆن گەنمى لە جووتیارانى کوردستان وەرگرت، بەڵام بۆ ئەمساڵ ئێمە داوا لە حکوومەتى عێراق دەکەین زۆرترین بڕ، یاخود سەرجەم بەرهەمى گەنمى ئەمساڵ لە جووتیاران وەربگرێت هاوشێوەى پارێزگاکانى دیکەى ناوەڕاست و خوارووى عێراق”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عەبادی پلانا رزگاركرنا مووسلێ‌ بۆ شاندێ مووسل ئاشكه‌را كر

Lalish Duhok

وه‌زیرێ ساخله‌ميێ: يێن ڤاكسینێ وه‌ردگرن مه‌ترسی لسه‌ر ژیانا وان نامينت

Lalish Duhok

د دەولەتا کوردستانێ دا پێکھاتێن کوردستانێ دێ پۆستێن ئیداری و سیاسی وه‌رگرن

Lalish Duhok