شبكة لالش الاعلامية

دانا جەزا: بەغدا بۆ پێنج هه‌يڤێن بۆرى ٣٠٠ تا ٥٠٠ ملیۆن دۆلاران دێ دەتە ھەرێما کوردستانێ

دانا جەزا: بەغدا بۆ پێنج هه‌يڤێن بۆرى ٣٠٠ تا ٥٠٠ ملیۆن دۆلاران دێ دەتە ھەرێما کوردستانێ
بەغدا-KDP. info_

بڕیارە بۆ یەکلاکردنەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان شاندێکی ھەرێم سەردانی بەغدا بکات و، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ھۆکاری دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بوودجە دەرکردنی ڕێنمایی و نزیکبوونەوەیە لە ھەڵبژاردنەکان. ئاشکراشی کرد، بەغدا بۆ پێنج مانگی ڕابردوو ٣٠٠ تا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات.

دانا جەزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “دواکەوتنی جێبەجێکردنی یاسای بوودجە پێویستی بە چەند ڕێکارێکی یاسایی و دەرکردنی ڕێنماییی تایبەت ھەیە، فاکتەری دووەم عێراق بەرەو پرۆسەی ھەڵبژاردن دەچێت و ململانێی سیاسی ھەیە و ھەر لایەنە و دەیەوێ بۆخۆی ڕاکێشێ و زۆرترین پڕۆژە لە پارێزگاکەی جێبەجێ بکرێت، ئەمە کاریگەریی لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستانیش ھەبووە لەنێو یاسای بوودجەدا”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی دەشڵێت: “حکوومەتی عێراق پابەندبوونی خۆی بۆ جێبەجێکردنی یاساکە نیشان داوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو شاندێکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و من پێشبینی دەکەم لە چەند حەفتەی دابێ بڕی یەکەمی پارەی ھەرێمی کوردستان دابین دەکرێت.”

پەیوەست بە پێنج مانگی ڕابردوو دانا جەزا ڕوونی کردەوە: “یاسای بوودجە بۆ ھەموو ساڵەکەیە لە مانگی یەکەوە تا مانگی دوازدە و بۆ پێنج مانگی ڕابردووش لێکدانەوەیەک دەکرێت ھەرێم چەند نەوتی فرۆشتووە و نرخی نەوت بە چەند بووە و داھاتی ناوخۆ چەندە، دواتر بڕێک پارە دیاری دەکرێت بۆ پێنج مانگی ڕابردوو کە مەزەندە دەکرێت بۆ ھەرپێنج مانگی ڕابردوو بەغدا ٣٠٠ ھەتا ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بداتە ھەرێمی کوردستان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عه‌زیز محه‌مه‌د كه‌سایه‌تیێ سیاسی یێ كورد وەغەرکر

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: دادگەها تاوانکاریا تایبەت ب تاوانێن داعشێ پێنگاڤه‌كه‌ ب ئاراستەیا سزادانا تاوانباران 

Lalish Duhok

ئيساله‌ حكوومەت چەندین پرۆژێن گرنگ دێ ته‌مام كت 

Lalish Duhok