شبكة لالش الاعلامية

ئایدن مەعرووف: حكوومەتا هەرێمێ مافێ پێكهاتەيان پاراستيه‌

ئایدن مەعرووف: حكوومەتا هەرێمێ مافێ پێكهاتەيان پاراستيه‌

وشه‌:

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان ڕای دەگەیەنێت، یاسای پێكهاتەكان باشترین یاسایە بۆ پاراستنی مافی پێكهاتەكان، ئێستە حكوومەت بووەتە چەترێك بۆ پێكهاتەكانی تری عێراقیش كە ئاوارە دەبن.

ئەمڕۆ دووشەم 12ـی تەمووز، ئایدن مەعرووف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئێستە پێكهاتەكان هەرێمی كوردستان لە ژیانێكی ئارامدا دەژین و مافەكانیان پارێزراوە.

لە عێراقدا هێشتا مەترسیی لەناوبردنی پێكهاتەكان هەیە و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیایان دەدرێت.
زیاتر گوتی، ئەو یاسایەی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، زۆرترین مافی بۆ پێكهاتەكان دابین كردووە و باشترین یاسایە، لە هەرێمی كوردستان لە رووی یاسایی و سیاسییەوە ماف بۆ پێكهاتەكان و پێكەوەژیان دیاری كراوە، لە عێراقدا هێشتا مەترسیی لەناوبردنی پێكهاتەكان هەیە و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیایان دەدرێت.

ڕوونی كردەوە، لە هەرێمی كوردستان نەك ماف بۆ دانیشتووانە ڕەسەنەكانی پێكهاتەكان دیاری كراوە، بەڵكو ئەو پێكهاتانەی لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقیشەوە ئاوارەی كوردستان بوونە، ئەوانیش جێیان كراوەتەوە و مافیان بۆ دەستەبەر كراوە، ئەوەیش مانای وایە حكوومەتی هەرێمی كوردستان مافی پێكهاتەكانی پاراستووە.

ئەو گوتانەی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان لە كاتێكدایە، ماوەی چەندان ساڵە پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان بە ئارامی دەژین، ڕۆژانە بە ئازادانە بەشداریی لە بۆنە ئاینی و كولتوورییەكانیان دەكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود: به‌دیلێ مه‌كگۆرك و بالیۆزان بۆ پاشئێخستنا ریفراندۆمێ ئاشكه‌را دكت

Lalish Duhok

وەزارەتا دارایی بڕیاره‌كا نوو بۆ فەرمانبەران دەركر

Lalish Duhok

میرێ ئێزدیان: بۆ به‌رژه‌وه‌ندییا كوردستانێ كۆمببن و ڕێكبكه‌ڤن

Lalish Duhok