پارتی ئێكهم بارەگايێ خۆ ل باژێرێ مووسل دێ ڤهكت
مووسڵ -KDP.info-
پارتی بڕیاری داوە یەکەم بارەگای خۆی لە شاری مووسڵ بکاتەوە و بەرپرسی پارتییش دەڵێت، لە دامەزراندنی پارتییەوە پێگە و جەماوەریان لە مووسڵ ھەبووە و قۆناغی دواتر بارەگا لە ھەموو دەڤەرەکانی مووسڵ دەکەنەوە.
عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بڕیارمان دا وەک قۆناغی یەکەم بۆ گەڕانەوەی بارەگاکانمان لە شاری مووسڵ و دەروبەری بارەگای لیژنەی ناوچەی مووسڵ دەگوازینەوە بۆ نێو شاری مووسڵ، قۆناغی دواتر بارەگای زیاتر دەکەینەوە لە ھەموو ئەو ناوچانەی پێشتر پارتی بارەگای تێیاندا ھەبووە.”
بەرپرسەکەی پارتی لە مووسڵ گوتی: “پارتی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە مۆڵەتی ھەبووە و یەکەم حزبی عێراقە لە ڕووی پێگەی جەماوەرە، لەبەر ئەوەش، لە ھەر شوێنێک بمانەوێت بارەگای تێدا دەکەینەوە.”
عەلی خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “دوای ھێرشی تیرۆریستانی داعش، پارتی ھیچ بارەگایەکی لە مووسڵ نەمابوو، بەڵام ھەنگاو بە ھەنگاو بارەگا دەکەینەوە، مووسڵ بۆ پارتی گرینگیی خۆی ھەیە، چونکە لە ساڵی ١٩٤٦ بەدواوە پارتی پێگەی جەماوەریی ھەبووە لە مووسڵ، ئێستاش ئەندام و لایەنگرێکی زۆری پارتی لە مووسڵ ھەن و ڕێژەی کوردیش لە مووسڵ کەم نییە، ئەم جارەش پێشبینیی دەنگی زۆرتر دەکەین لە مووسڵ و لەسەر ئاستی عێراق بەگشتی.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
