شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ سەرەخۆشيێ ل بنەمالا پرۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ دکت

سەرۆکێ حکوومەتا هەرێما کوردستانێ سەرەخۆشيێ ل بنەمالا پرۆفیسۆر کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ دکت

باسنيوز:

ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پرۆفیسۆر د. کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی دیاسپۆرای کوردان (FNDK) كرد، کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ئەڵماتی وڵاتی کازاخستان کۆچی دوایی کرد.

لە پرسەنامەی سەرۆكی حكوومەتدا هاتووە “بۆ بنەماڵەی پرۆفیسۆر د. کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر د.کنیازێ ئیبراهیم میرزۆیێڤ سەرۆکی فیدراسیۆنی ناونەتەوەیی دیاسپۆرای کوردان ( FNDK )م بيست”.

مەسرور بارزانی هەروەها ڕای گەیاندووە “پرۆفیسۆر کنیاز کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و نووسەر و رووناکبیرێکی ناسراو بوو، خزمەتێکی زۆری بە کولتوور و زمان و ئەدەبی کوردی کردووە”.

لە كۆتاییشدا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتوویەتی “پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و کەسوکار و هاوکارەکانی كردووە و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی پەیامه‌كێ ئاراستەی كرێكاران دكت

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانى دێ چیتە بریتانیا

Lalish Duhok

ئەمریکا: ئەم پشتەڤانییێ ل برێڤەچوونا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ دکەین ل نێزیکترین دەم

Lalish Duhok