شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ساخله‌ميێ:به‌رهه‌ڤى بۆ زێده‌کرنا بنگەهێن چارەسەريا کۆرۆنايێ هاتينه‌ كرن

وەزارەتا ساخله‌ميێ:به‌رهه‌ڤى بۆ زێده‌کرنا بنگەهێن چارەسەريا کۆرۆنايێ هاتينه‌ كرن

رووداو دیجیتاڵ

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە دوو هەفتەی رابردوودا رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا زۆر بەرزبووەوە و گەیشتە ئاستی مەترسیدار و، “بۆ زیادکردنی بنکەکانی چارەسەری کۆرۆنا هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە.”

د. رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، “دوای جەژنی قوربان بەهۆی تێکەڵبوونی زۆری خەڵک رێژەی تووشبوون زۆر زیاد بوو، لە دوو هەفتەی رابردوودا رێژەکە زۆر بەرزبووەوە و گەیشتە ئاستی مەترسیدار، هەموو نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا پڕبوون و بە ناچاری نەخۆشخانەی دیکە تایبەت کران بە نەخۆشانی کۆرۆنا.”

بریکاری وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ زیادکردنی بنکەکانی چارەسەری کۆرۆنا و هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە و لە پارێزگاکان نەخۆشخانەی دیکە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراون. ئێمە لە ماوەی ئەو ساڵ و نیوەی لەگەڵ ئەو نەخۆشییە رووبەڕوو دەبینەوە ئەزموونێکی باشمان پەیدا کردووە و هەموو رێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر.”

ماوەیەکە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە و بەرپرسانی تەندروستییش هۆشداری دەدەن و داوا لە هاونیشتمانییان دەکەن خۆیان بپارێزن.

د. رەهێڵ فەرەیدوون گوتی: “بێگومان زیادبوونی ئامارەکان نیشانەی تێکەڵابوونی زۆرە، بە تایبەت ئەو شوێنانەی گەشتیارین، هەفتەی رابردوو لە هەڵەبجە و سلێمانی ئامارەکان زۆر بەرزبوون و لە هەولێر و دهۆک و راپەڕین زیاتر بوون.”

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە 2427ـی رۆژی 2020/08/09 کە واژۆی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە، چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی ئەو تووشبووانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد کە دەچنە نەخۆشخانە تایبەتەکان. یەکێک لە بڕیارەکان ئەوە بوو کە نرخی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان بە رێژەی نێوان 40% تا 50% لە کۆی گشتیی خزمەتگوزارییەکان بە گوێرەی جۆرەکانی چارەسەر کەم بکرێنەوە.

د. رەهێڵ فەرەیدوون راشیگەیاند، “ئێمە پار لەسەر داوای پەرلەمان داوامان لە کەرتی تایبەت کرد هاوکارمان بن و نەخۆشخانەکانیان بۆ کۆرۆنا تەرخان بکەن، بە چەند قۆناخێک نرخەکانیان بۆ دەستنیشان کرا، لیژنەیەک دروست کرا و بە داخەوە لە زۆربەی نەخۆشخانە تایبەتەکان نرخی زیاد وەرگیراوە. ناڵێم هەموویان، بەڵام بەشێکیان وان. ئێمە لە بەرامبەر ئەوەش رێکارمان گرتووەتە بەر، زۆربەی گلەییەکان لە شاری هەولێر بوون و لێپێچینەوە کراوە، نرخەکان لەلایەن ئێمەوە جێگیرکراون، هەر هاونیشتمانییەک گلەیی هەبێت لێپیچینەوە دەکەین.”

ئێستا لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بنکەی تایبەت بە کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا هەیە بۆ ئەوەی هاونیشتمانییان بەرگری دژی ڤایرۆسەکە پەیدا بکەن.

بریکاری وەزارەتی تەندروستی گوتی، “پێویستە تا کۆتایی ساڵ 20٪ـی خەڵک ڤاکسین وەربگرن، پێشتر گرفتمان کەمیی ڤاکسین بوو، چونکە ڤاکسینی پێویست بەردەست نەبوو، زۆریش هەوڵمان دا، بەڵام فایزەر ئامادە نەبوو پێمان بفرۆشێت، هەروەها ئەسترازێنیکایش نەکڕدرا، ئەوەی سینۆفارمیش داخوازیی هاونیشتمانییانی لەسەر نییە، چونکە بە بڕیارێکی وڵاتانی ئەوروپا ئەو کەسانەی ئەو ڤاکسینەیان لە خۆیان دابێت ناتوانن گەشت بۆ ئەو وڵاتانە بکەن. عێراق دەبێت رێژەی 17٪ـی ڤاکسین بداتە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە ئەو رێژەیە نانێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵکو 12٪ دەنێرێت، بەڵام رۆژ بە رۆژ ڤاکسینی زۆرتر دێتە عێراق بەشی ئێمەش زیاد دەکات.”

بە گوتەی د. رەهێڵ فەرەیدوون، پێشتر تەنیا هەشت ناوەند ڤاکسینی فایزەریان لێدەدا، بەڵام ئێستا ناوەندەکان زۆر زیادکراون و کاتی لێدانی ڤاکسینیش درێژ کراوەتەوە، ئەو ڤاکسینەی هەفتانە دێت نامێنێتەوە و دەدرێتە هاونیشتمانییان. هیوادارین تا کۆتایی ساڵ بگەینە ئەو رێژەیەی کە داواکراوە. دەڵێت، “گەشبینیشم چونکە رۆژبەڕۆژ رێژەکە زیاد دەکات.”

تاوەکو ئێستا ملیۆنێک و 761 هەزار و 143 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون؛ ملیۆنێک و 576 هەزار و 593 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتا 89.5%ی تووشبووان، هەروەها 165 هەزار و 9 تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 960 لەو تووشبووانە لەژێر چاودێریی چڕدان، 19 هەزار و 541 تووشبووی کۆرۆنایش مردوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشكا هه‌رێمێ ژ بوودجه‌يا عێراقێ هاته‌ دیاركرن

Lalish Duhok

حەیدەر عەبادی: ل خەرجکرنا مووچێ فەرمانبەرێن هەرێما کوردستانێ نێزیک بووینه‌

Lalish Duhok

وەزیره‌كێ ئیسرائیلی: سایکس پیکۆ مافێ گەلێ کورد نەپاراست

Lalish Duhok