شبكة لالش الاعلامية

82% هەموو دەرچوويێن 12ێ ئامادەیی ل زانکۆ و پەیمانگه‌هان هاتنه‌ وه‌رگرتن  

82% هەموو دەرچوويێن 12ێ ئامادەیی ل زانکۆ و پەیمانگه‌هان هاتنه‌ وه‌رگرتن  

باسنيوز:

وەزارەتى خویندنى باڵاى هەرێمى کوردستان ئەنجامى زانکۆ لاینى ڕاگەیاند و ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە لەدواى کاتژمێر ١٠ی به‌یانییه‌وه‌ ماڵپەڕى رێگاى زانکۆ کارا دەکرێت بۆ ئەوەى قوتابیانى وەرگیراو بزانن ناویان لە کوێوەوە هاتووەتەوە.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا د. خەتاب ئەحمەد بەڕێوەبەرى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون گوتى: کۆی دەرچووان ٦٣ هەزار و ٣٢٤ دەرچوو، ٤١ هەزاریان زانستى و ٢١ هەزاریشیان وێژەیی بووە و پلانى ٤٥ هەزار ٢١٨ وەرگیرانى قوتابیان بووە، ٤٥ هەزار و ١١٣ پێشکەشکارى ٢٠٢١ و ٤ هەزار و ١٤٢ دەرچووى ٢٠٢٠ و ٣ هەزار و ٢٧٧ دەرچووى ساڵانى ڕابردوش داواکارییان بووە کە کۆی گشتى ٥٢ هەزار و ٥٣٢ دەرچوو داواى کورسی خوێندنیان کردووە.

گوتیشی: ئەمساڵ کۆی گشتى وەرگیراوان ٤٣ هەزار و ٢٧٧ قوتابی دەرچوو وەرگیراون و لە زانکۆ و پەیمانگاکانى کوردستان ناویان هاتووەتەوە و دواتر ئەم ژمارەیە زیاد دەکات وەک قوتابیانى ناوچە کوردستانییەکان، لەوانەى وەرگیراون ٣٧ هەزار و ١٧٠ دەرچووى ئەمساڵ و ١٠٢ دەرچووى خوێندنى نێودەوڵەتى و ٢ هەزار و ٩٤١ دەرچووى ساڵى رابردوو و ١٨٩٣ قوتابیی ساڵانى پێشتریش ناویان هاتووەتەوە و ١١٧١ دەرچووى پەیمانگە تەنکیییەکان بەسیستمى پۆلیتەکنیکى وەرگیراون و ڕیژەى وەرگیراوان بۆ ئەمساڵ %٨٢ى هەموو دەرچووانى قوتابیانى دەرچووى ئەمساڵ وەرگیراون و %١٨یان کە دەکاتە ٧ هەزار و ٩٤٣ قوتابی لە دەرچووانى ئەمساڵ وەرنەگیراون.

ڕیژەى وەرگیراون %٦٢ لە زانکۆ لاین بە خۆڕایی وەرگیراون و %٢١یان لە خوێندنى بە سیستمى پارا لێل وەرگیراون و %١٧یان لە خوێندنى ئێواران وەرگیراون.

د. خەتاب ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە هێشتا ٤ هەزار و ٦٧ کورسی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بە بەتاڵى ماونەتەوە، ئەوانەى کە وەریش نەگیراون بەهۆی ئەوەوە بووە کە داواى هەندێک بەشکراوە و ناوى نەهاتووەتەوە و ئەوانەش هەموو جۆرە نمرەیەکى بەرز و نزمى تێدایە.

هەروەک باسی لەوەش کرد کە بە هەمان ئەو کۆد و ناوەى قوتابیان داواکارى پێشکەش کردووە لەوێوە شوێنى خۆی دەدۆزێتەوە.

لەلایەن خۆشیەوە ئارام ئیبراهیم قەمبەر بەڕێوەبەرى ناوەندى وەرگرتن لە هەمان کۆنگرەى ڕۆژنامەنووسیدا گوتى: لەگەڵ کارابوونى ماڵپەڕى ڕێگاى زانکۆ قوتابیان مافى سکاڵاى هەیە، هەر کەسێکیش ناوى نەهاتووەتەوە دەچێتە ئەو زانکۆیەی کە دەیەوێ لێی بخوێنێ و دواتر مامەڵەى بۆ دەکرێت.

هەروەها باسی لەوەکرد کە دەرچووانى خوولى سێیەمى پۆلى ١٢ى ئامادەیی کە ژمارەیان ١٠٠ کەس کەمترن و بە دەستى شوێنى خوێندنیان بۆ دیاری دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێداچوون د دابەشكرنا كارەبێ دا دێ ئێته‌ كرن

Lalish Duhok

ڕێژا نەخوێندەواريێ ل هەرێما کوردستانێ بەراورد دگه‌ل ساڵا بۆرى كێمبوويه‌ 

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانى: پشته‌ڤانییا خۆ بۆ ماف و داخوازیێن هه‌مى پێكهاته‌یێن كوردستانێ دوپات دكه‌ین

Lalish Duhok