بڕیاره‌ك بۆ ڤه‌گوهاستنا فەرمانبەران هاته دەركرن
باسنيوز:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی گواستنەوەی فەرمانبەرانەوە، بڕیارێك ده‌رده‌كات.
به‌پێی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، کە وێنه‌یه‌كی ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه و نووسراوه‌كه‌ش بۆ گشت وه‌زاره‌تەکان نێردراوە، بابەتێکی تایبەت بە گواستنەوەی فەرمانبەرانی تیادا ڕوون کراوەتەوە.
تیایدا ئاماژە بەوە کراوە، کە نابێت وەزارەتەکان بە مەبەستی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران و لارینەبوونی گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ سەر میلاکی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە هیچ نووسراوێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بکەن.
لە ڕۆژی 2ی2ی 2022، سەرۆکی حکوومەت فەرمانی دا وه‌زیر و سه‌رۆكی لایه‌نی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت، چەند دەسەڵاتێک دابه‌زێنن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان له سنووری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و یەکێ لەو دەسەڵاتانە، ده‌ربڕینی لارینه‌بوون له‌سه‌ر گواستنه‌وه و ته‌نسیبكردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بۆ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه بوو له سنووری پارێزگا و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ، به‌مه‌رجێك، هیچ جۆره پابه‌ندییه‌كی دارایی زیاده له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست نه‌كات، بەڵام هه‌ردوو وه‌زاره‌تی (خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌روه‌رده) ناگرێته‌وه.
لای خۆیەوە، سانا‌و فەرەیدوون، بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیران بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: “ئەم نووسراوە دوابەدوای فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکوومەت تایبەت بە دابەزاندنی دەسەڵاتی کارگێڕی دەرچووە، بۆ جەختکردنەوە لە هەلاوێرکردنی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌روه‌رده لە پێدانی دەسەڵاتەکانی تایبەت بە گواستنەوە”.
عەباس ئەكرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو نووسراوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئێمە هاتووە، بۆ گواستنەوەی ڕاژە لە وەزارتەکانی دیكە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا ناکرێت و ئێمەش پابەندین بەو بڕیارە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
