شبكة لالش الاعلامية

دەرگه‌هه‌كێ دی يێ بازرگانی ل ناڤبه‌را ئيرانێ و هەرێما کوردستانێ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن  

دەرگه‌هه‌كێ دی يێ بازرگانی ل ناڤبه‌را ئيرانێ و هەرێما کوردستانێ دێ ئێته‌ ڤه‌كرن  

باسنيوز:
دەرگای سێیەمی بازرگانی لە دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە

دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمرۆ چوارشەممە ۱۳/٤/۲٠۲۲ بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران و بەرێوەبەری گومرگی حاجی ئۆمەران و سەرپەرشتیاری پایانەی مەرزی تەمەرچین ی ئێران و بەرێوەبەری گومرگی تەمەرچینی ئێران و بەرپرسانی حکوومی هەر دوو دەروازەکە ، دەرگای سێیەمی بازارچەی پەیوەست بە کاروباری بازرگانی بۆ هاوردە و هەناردە کردنی کاڵا و کەلوپەلی هەرێمی کوردستان و کەرستە وکەلوپەلی ئێرانی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران و تەمەرچین لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرایەوە.

ئاماژە بەوەکراوە، کردنەوەی ئەم دەرگایە، دەبێتە هۆی بەرفراوانی و زیاد بوونی جموجولی بازرگانی و ئاسانکاری زیاتر و خێرایی لە هاتوچۆی بارهەڵگرەکان و کەمکردنەوەی کاتی مانەوەی بارهەڵگرەکان لە نۆبەتی چوونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوە، هەروەها بە تایبەتی دەبێتە ئاسانکارییەکی باشتر بۆ هەناردەی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئێران.

له ڕاگەیاندراوەکە باسی ئەوەش کراوە بەپێی خالی ۱۲ی رێکەوتننامەی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران، کە لە ۲۲/۲/۲٠۲۲ کراوە، ئەو دەرگایە کراوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆ دو پرسان راوێژ ب جڤاتا شورا هاتیه‌ كرن

Lalish Duhok

په‌یاما سه‌رۆك بارزانى ب هه‌لكه‌فتا جه‌ژنا نه‌ورۆزێ

Lalish Duhok

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى: لڤين و ژمارا چەکدارێن داعش به‌ره‌ف زێده‌بوونێ يه‌ 

Lalish Duhok