شبكة لالش الاعلامية

سه‌قاناسه‌ك:پێله‌كا گەرمێ ب ڕێڤەیە

سه‌قاناسه‌ك:پێله‌كا گەرمێ ب ڕێڤەیە

باسنيوز:
شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای دەکات کە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لەبارەی بارانبارینیشەوە زانیاریی دەخاتە روو.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە: سبەی پێنجشەممە 14/4/2022، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجامی نەمانی کاریگەری خۆڵبارین بەزۆری ساماڵێکی روون و پەڵە ھەوری جیاجیای دەبێت و لە ھەندێک کاتی دوای نیوەرۆدا دەگۆرێ بۆ نیمچە ھەور، پلەکانی گەرماش لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا سارد و وشکەی روویکردووەتە ناوچەکە بەنزمی و جێگیری دەمێنێتەوە.

هەروەها ئەوەشی خستووەتە روو: “بەگشتی ئەو بارستە ھەوا فێنکە لەسەر ناوچەکانمان لە ڕۆژی ھەینی بەدواوە بۆ ناوەراستی ھەفتەی ئایندە کاریگەری کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما قۆناغ بە قۆناغ بەرزدەبنەوە و لە ناوەراستی ھەفتەی ئایندەشدا جارێکی دیکە شەپۆلێکی گەرما لە باکووری ئەفریقاوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە کە برێک شێی دەریای سوور لەگەڵ خۆیدا دەھێنێتە ناوچەکەوە ئەگەر ھەیە لە ئەنجامدا بارانێکی کەم لەھەندێ ناوچەدا ببارێت”.

ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئاماژەشی بەوەداوە: “تاوەکوو ئێستا ھیچ شەپۆلێکی باشی بارانبارین لەنزیک و دوور دەرنەکەوتووە و کەشی ناوچەکانمان بە وشکی دەمێنێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

د. بەشیر حەداد: ئەرکێ حکومەتا ئیراقێ یە مووچەیێ فەرمانبەرێن هەرێمێ دابین بکەت

Lalish Duhok

ئێك ژ کوشتيێن هێرشا ئیستەنبول خەلکێ هەولێرە

Lalish Duhok

عه‌لی عه‌ونی: هه‌رێم و به‌غدا ل دۆر ڤه‌گه‌ڕیانا ده‌ڤه‌رێن كوردستانی رێككه‌ڤتینه‌

Lalish Duhok