شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێمێ پێشوازى ل شانده‌كێ سه‌ربازى یێ ئه‌مریكا كر

سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێمێ پێشوازى ل شانده‌كێ سه‌ربازى یێ ئه‌مریكا كر

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازیی ئەمریکی کۆبوونەوە و باسیان لە بارودۆخی ئەمنی عێراق و هاوئاهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد.

رۆژی سێشەممە 21ـی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ کیس فیلیپس گەورە راوێژکار و پاشکۆی سەربازیی ئەمەریکی لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی مەسرور بارزانی، لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئەمنی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر بە گشتیی و گرنگیی برەودان بە هاوئاهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق تاوتوێکرا.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ئەمریکا لە هێزی پێشمەرگە، “هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەراڵ فیلیپس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.”

لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە گەورە راوێژکار و پاشکۆی سەربازیی ئەمریکی لە عێراق، “ستایشی رۆڵی پێشەنگ و هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی کرد لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم چاکسازییانە، هۆکارێکی بەهێزن بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی و گۆڕان: گه‌له‌ك خالێن هه‌ڤپشك د به‌رنامه‌یێ مه‌ دانه‌

Lalish Duhok

توركیا.. ژماره‌یه‌كا داعشان هاتنه‌ ده‌سته‌سه‌ركرن و عێراقی ژى تێدانه‌

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش:ئه‌نفالا بارزان تاوانه‌كا ھۆڤانە و دژی مرۆڤایەتیێ بوو

Lalish Duhok