شبكة لالش الاعلامية

پێله‌كا بهێز يا گه‌رمێ ب رێڤه‌يه‌

پێله‌كا بهێز يا گه‌رمێ ب رێڤه‌يه‌

باسنيوز:

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی دیکەی گەرمای بەهێز ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 8/8/2022، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: “سبەی سێشەمە 9-8-2022 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لە ئاسمانی ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکووک و گەرمیان ، پلەکانی گەرما زیاتر ھاوشێوەی ئەمڕۆ بە جێگیری دەمێنێتەوە و لەشەودا نزمتر دەبێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکان (ھەولێر 42 بە 28 پلە، سلێمانی 41 بە 26، دھۆک 41 بە 26 پلە، ھەڵەبجە 43 بە 27 پلە، کەرکووک 43 بە 30 پلە) لەناوچەکانی گەرمیان 47 پلە بە 31 پلە دەبێت، لە سنووری ئیدارەی راپەرین 42 بە 26 پلە دەبێت، لە سنووری ئیدارەی سۆران 41 بە 25 پلە دەبێت”.

ئەوەشی خستووەتە روو: “خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند و چالاک دەبێت بەخێرایی 10 تا 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکووری رۆژئاواوە”.

ئاماژەشی بەوەداوە کە شەپۆلەکانی گەرما بەردەوامی دەبێت و لە رۆژی ھەینییەوە 12/8/2022، بەدواوە جارێکی دیکە شەپۆلێکی بەتینی گەرما ناوچەکانمان دەگرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی شەمبوويێ دێ دەست ب کۆنفرانسێن ناڤخۆیی کەت

Lalish Duhok

سبەی ئەنجوومەنێ وەزیران ل دۆر به‌لاڤكرنا مووچەى و هنارتنا 500 ملیار دیناران دێ کۆم بت

Lalish Duhok

وەزارەتا سامانێن سرووشتی: کواڵێتيا پانزینا 800 دیناری هاته‌ بلندكرن  

Lalish Duhok