شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا ساخله‌ميێ هۆشداریێ ل دۆر چپسا نایترۆجینێ دده‌ت

وەزارەتا ساخله‌ميێ هۆشداریێ ل دۆر چپسا نایترۆجینێ دده‌ت

کوردستان TV
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشداریی لەبارەی چپسی نایترۆجینی دەدات و دەڵێت، مەترستیی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە و نابێت هیچ مارکێتێک بەکاری بهێنێت.

ئەمڕۆ شەممە 05ـی 08ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەکارھێنانی چپسی نایترۆجینی بە بەکارھێنانی گاز و شلەی نایترۆجین و بوونی دووکەڵێکی سارد لەناو دەم لە کاتی خواردنی بەتایبەتی لەلایەن منداڵان قەدەغە کراوە و ڕێگەپێدراو نییە.

ڕاشیگەیاند: بەکارهێنانی گاز و شلەی نایترۆجین مەترسیی بۆ سەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە ونابێت هیچ مارکێتێک یان ساردەمەنییەک بەکاری بهێنێت، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی هەرشوێنێک دەگیرێتەبەر.

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی تێبینیکردنی ئەم گازە لە چپس و خواردنی منداڵان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵە گەرمەکانی تیمەکانی چاودێری بازاڕ بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: دڤێت وانه‌یا سه‌ركه‌فتنێ ژ سه‌رهلدانێ وه‌رگرین

Lalish Duhok

مه‌سعود حه‌يده‌ر:پشتى سه‌ره‌دانا سه‌رۆك بارزانى بۆ به‌غدا پاشكه‌فتا مووچه‌ى نامينيت

Lalish Duhok

پێشبینيێن کەشوهەواى بۆ 48 ده‌مژمێران؛ ل هنده‌ك ناوچان بەفر دێ بارت

Lalish Duhok